هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

رۆژانه 8 هاوڵاتی لە ئێران بە هۆی مادەهۆشبەرەكان گیانیان لەدەست دەدەن

لە هەر 3 كاتژمێر یەك كەس و لە شەو و رۆژێكدا 8 كەس بە هۆی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان لە ئێران گیانیان لەدەست دەدەن.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتی ئیرنا، لە راپۆرتێكدا  باسی لەوە كردووە، كە “نەحیف حوسێنی” جێگری ئیداری، ماڵی و كاروباری مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە ستادی بەرەنگار بوونەوەی مادەهۆشبەرەكان رایگەیاند، رۆژانە هەشت كەس لە ئێران بە هۆی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان گیانیان لە دەست دەدەن.

بەپێی ئەو راپۆرتە تەمەنی زۆربەی ئەو كەسانەی بە هۆی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان گیانیان لە دەست دەدن، لە نیوان ٢٥ هەتا ٣٠ ساڵ دایە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە پێشتر وەزیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی رایگەیاندبوو كە رۆژانە ٩ هاووڵاتیی ئێرانی بە هۆی گیرۆدەبوون بە مادەهۆشبەرەكان گیانیان لە دەست دەدەن.

بەپێی دوایین ئاماری ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، دوو هەزار و ٩٥٧ كەس بە هۆی بەكارهێنانی ماددە سڕكەركان لە ئێران گیانیان لە دەست داوە كە لەو رێژەیە دوو هەزار و ٧٢٧ كەسیان پیاو و ٢٣٠ كەسیش ژن بوون.

بەرپرسی بەشی سەم‌ناسیی پزشكی یاسایی تاران پێشتر رایگەیاندبوو كە مردن بە هۆی بەكارهێنانی حەبی ترامادوڵ لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا لە ئێران 40% بەرز بووەتەوە.

بەپێی نوێترین ئامارەكان، ئێستاكە لە ئێران جیا لە ٧٠٠ هەزار كەس كە بۆ رابواردن مادەی هۆشبەر بەكار دەهێنن، یەك میلیۆن و ٣٢٥ هەزار كەسی تووشبوو بە مادەهۆشبەرەكانیش بەكاردەهێنن.

شایانی باسە، ئەم ئامارانە لە لایەن دام و دەزگاكانی خودی كۆماری ئیسلامیەوە بڵاو دەبێتەوە و كارناسان و خەڵكی ئێرانیش لەسەر ئەو بڕوایەدان كە ئاماری گیرۆدەبووان بە مادەی هۆشبەر لە ئێران، زۆر زیاتر لەم ئارمارانەیە و هەروەها ئەم رێژەیە لە مردن بە هۆی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر ئەو كەسانە لەخۆ ناگرێت كە لە رێگای نەخۆشی ئیدز بە هۆی بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكانەوە گیانیان لەدەستدەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.