پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

كەمكردنەوەی بودجەی پێشنیاری بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ

وتەبێژی دەوڵەتی روحانی باسی لە تەرخان كردنی 729 میلیارد تمەن بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ كردووە.

وێڕای ئەوەیكە ئەم بودجەیە تەنیا بۆ 4 مانگی كۆتایی ئەمساڵ دیاری كراوە، لە كاتێكیشدا باس لە تەرخان كردنی بودجە بۆ بوژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ دەكرێ، كە وەرزی بارین دەستی پێ كردووە و ئاوی دەریاچەكەش لە حاڵی زیاد كردندایە.

محەممەدباقر نەوبەختەوە وتەبێژی دەوڵەتی رۆحانی لە كۆنفرانسێكدا رایگەیاندووە كە، قەدەغە كردنی زەوییە كشت و كاڵییەكانی و ئاودێریی كردنی باخ و باخات، پێشگیری لە بەفیڕۆ چوونی ئاوی بەنداوەكان، كەم كردنەوەی ٨%‌ی بەكارهێنانی ئاو لە سەرجەم بەشەكان و چاندنی گەنم لە جێگای چەوەندەر ئەو چوار بەشە بوون كە ناوبراو باسی لێوە كراوە.

گرووپی فریاكەوتنی دەریاچەی ورمێ‌ هەزار و ٤٦٧ ملیارد تمەنیان بۆ بووژاندنەوەی ئەو دەریاچەیە بە دەوڵەت پێشنیار كردبوو، كە 738 ملیارد تمەن كەمتر لەو بودجە دیاریكراوە كەمتر تەرخان كراوە.

ئێستاكە دەریاچەی ورمێ‌ یەك ملیارد میتری چوارگۆش ئاو هەیە و ئەوە لەحاڵێكدایە كە دەبێ ‌بە شێوەی ستاندارد ١٤ میلیارد میتری چوارجا ئاوی هەبێ‌.

بەڕێوەبەری گەڵاڵەی بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێ‌ بەهەواڵنێریی حكومەتیی “ئیرنا”ی وتووە، بودجەی گواستنەوەی ئاو لە چۆمی كەڵوێ‌و گەڵاڵەی بایر هێشتنەوە لەو بودجە تەرخان كراوە سڕاوەتەوە.

لەتوێژینەوەكانی بەڕێوەبەرانی بووژاندنەوەی دەریاچەی ورمێدا 3 پارێزگای ورمێ، كوردستان و ئازەربایجان و دوو وەزارەتی كەشاوەرزی و وزە و هەروەها رێكخراوی ژینگەپارێزی بەشدارن.

لە ئەگەری جێبەجێ‌كردنی گواستنەوەی ئاوی چۆمی كەڵوێ‌، ٧٠٠ میلیارد میتری چوارجا ئاو رەوانەی دەریاچەی ورمێ‌ دەكرێ‌، بەڵام هەتا ئێستا ئەو گەڵاڵەیە جێبەجێ‌ نەكراوە و لەگەڵ كێشەی یاسایی و دارایی بەرەوڕوویە.

لە لایەكی دیكەوە سەعید خزری ئەندامی لێژنەی زانستی زانكۆی كوردستان لە شاری سنە بە رۆژنامەی شەرقی راگەیاندووە، گواستنەوەی ئاوی كەڵوێ‌ كێشەی نێودەوڵەتی و ١ئۆپۆلیتیكی دروست دەكات و خەسار بە سەردەشت، پیرانشار، نەڵۆس و چەندین ئاوایی دیكە دەگەیەنێ‌و لە لایەكی دیكەوە ئەو چۆمە ١٥٠ میتر لە خوارەوەی دەریاچەی ورمێ دایە و بۆ گواستنەوەی ئاوەكەی دەبێ‌ بودجەیەكی زۆر لەبەر چاو بگیرێ‌.

دەبێ بوترێ، ئێستاكە ئەو دەریاچەیە لەحاڵی لەنێوچووندایە و لە ئەگەری لەنێوچوونیدا 6 میلیۆن كەس ئاوارەی ناوچەكانی دیكەی ئێران دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.