هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

گیانلەدەستدانی كرێكارێكی سەقزی بە هۆی گازگرتوویی

كرێكارێكی خەڵكی شاری سەقز لە كاتێكدا كە ویستوویەتی بە گازی پیكنیك ماڵەكەی گەرم بكاتەوە، گازەكە لە نێو ماڵەكە بڵاو بووەتەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە، هاووڵاتییەكی تەمەن ٣١ ساڵ، كە نیگابانی كارگەیەكی ماسەشویی لە بەخشی سونەتەی شاری سەقز بووە، بە هۆی گازگرتووی گیانی لەدەستداوە.

شایانی باسە، ساڵی رابردووش 2 كرێكاری خەڵكی شاری ورمێ و كرێكارێكی سەقزی دیكە، لە باشووری كوردستان بە هۆی گازگرتوویی گیانیان لەدەستدا. ئامارەكانیش باس لەوە دەكەن كە، ساڵی رابردوو 20 هاوڵاتی لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە ئاكامی بەربوونەوەی گاز لە نێو خانووەكانیان گیانیان لەدەستداوە و دەبێ بوترێ كە، ئەم ئامارانە پشتبەستوو بە ئامارە حكومەتیەكانن و پێدەچێ ئامارە راستەقینەكان زۆر لەمە زیاتر بێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.