دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

سەدان كارمەندی زانكۆی زانستی پزیشكی شاری سنە لەسەر كار دەركران

نوێنەرێكی پارێزگای كوردستان لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی رایگەیاندووە كە، 300 كەس لە كارمەندەكانی زانكۆی پزیشكی كوردستان لەسەر كار دەركراون.

رۆژی شەكشەممە 4ی مانگی رەزبەر نوێنەری شارەكانی سەوڵاوا و مەریوان لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامی لە هوشداردانێكدا بە وەزیری بێهداشت، خوازیاری كۆتایی هێنان بە هەڵسوكەوتی دڵخواز لەگەڵ كارمەندانی زانكۆی زانستی پزیشكی كوردستان لە شاری سنە بوو.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی خانەی میلەت، ئۆمید كەریمیان بە وەزیری بێهداشتی راگەیاندووە كە، هەڵسووكەوتی دڵخواز لە زانكۆی زانستی پزیشكی كوردستان لە دەوڵەتی رووحانی و دەركردنی 300 كارمەند و پێرسۆنێلی خزمەتگوزار، زەحمەتكێش و بە پێشینە وێڕای ئەم هەموو بێكارییە لە پارێزگای كوردستان و كەمی هێز لە بەشی تەندروستی، بێهداشت و دەرمان جێگای داخ و مەخابنە.

دەوترێ ئەو 300 كارمەندە لە لایەن حەراسەتی گشتی زانكۆی زانستی پزیشكیەوە دەركراون و هۆكارەكەشی بیرۆكە سیاسی و مەزهەبیەكانیان بووە.

بە پێی ئامارەكانی خودی كۆماری ئیسلامی،  پارێزگا كوردنشینەكەی ئێران واتە، ئیلام، كرماشان، كوردستان و ورمێ زۆرترین رێژەی بێكارییان تێدایە و لە ساڵی 89 نرخی بێكاریی لە پارێزگای كوردستان لەسەدا 23 و ئێستاكە 28 و یەك پۆینت راگەیەندراوە و ئەمەش وایكردووە كە زۆربەی هەرەزۆری خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای كوردستان لەگەڵ هەژاری و بێكارییەكی بەرین دەست و پەنجە نەرم بكەن.

 

ئێستاكە زیاتر لە 130 هەزار كەس لە هاوڵاتیانی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دەرەوەی ئێران سەرقاڵی كار كردنن و زۆربەیان روویان لە باشووری كوردستان كردووە.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لە رێژەی یەك میلیۆن و 500 هەزار دانیشتووی پارێزگای كوردستان پتر لەسەدا 8 و 5 پۆینتی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە بەرەو دەرەوەی سنوورەكان كۆچیان كردووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.