دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

ئەمریكا لە هەولێر بنكەی سەربازی دەكاتەوە

فڕۆكەخانەی‌ هەریر لە پارێزگای‌ هەولێر دەكرێتە بنكەی‌ سەربازی‌ ئەمریكا و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكاری‌ كراوە.

دەشتی‌ هەریری‌ بەرپرسێكی‌ باڵای‌ كارگێڕیی‌  سەر بە پارێزگای‌ هەولێر، بە ئاژانسی‌ ئەنادۆڵی‌ ڕاگەیاندوە: دوو هەفتە لەمەوبەر، لەسەروو خۆیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە، كە پێویستە تەواوی‌ فڕۆكەخانەی‌ پێشووی‌ هەریر چۆڵ بكرێت.

ئەو بەرپرسە ئاشكراشی كردوە: لە مانگی‌ ڕابردوودا، لیژنەیەكی‌ تایبەت كە لە وەزارەتی‌ پێشمەرگە و سەربازانی‌ ئەمریكی‌ پێكهاتبوون، چوار جار بۆ پشكنین، سەردانی‌ فڕۆكەخانەكەیان كردوە، دواتر كۆمپانیایەكی‌ توركی‌ كە لە فڕۆكەخانەكەدا كەلوپەلی‌ هەبوە، ئاگادار كراوەتەوە، شتەكانی‌ بگوازێتەوە.

فڕۆكەخانەی‌ هەریر لەسەردەمی‌ حكومەتی بەعسدا، وەك فڕۆكەخانەیەكی‌ سەربازی‌ لە ساڵانی‌ 1980 بۆ 1988 دا لە شەڕی‌ ئێراندا، بەكارهێنراوە و دواتریش هێزەكانی‌ ئەمریكا لە ساڵی‌ 2003 دا بنكەیەكی‌ سەربازییان تێدا دامەزراند.

 

ئەمەش لەحاڵێكدا هەواڵێك لەم پەیوەندەدا بڵاو كرایەوە، بەڵام شوێن و چۆنیەتی دروست بوونی ئەو بنكەیە ئاماژەی پێ نەدرابوو.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.