هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

داعش لە كۆبانێ خەساری گەورەی بەركەوت / ڤیدیۆ

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان چەكدارانی داعشی لە بەرزاییەكانی تەلشەعیری نزیك كۆبانی بۆردومان كردوەو لەئەنجامدا ژمارەیەك لەو چەكدارانە كوژراون و برینداربوون، لە هەمان كاتیشدا شەڕڤانانی یەپەگە توانیویانە لەپاش ئەو بۆردومانە بەرزاییەكانی تەل شەعیركۆنترۆڵ بكەنەوە.

هاوكات سایتی ئەلجزیرە بڵاویكردوەتەوە، لەكاتی پێشڕەویی شەڕڤانانی یەپەگە لە بەشی باكوری خۆرهەڵاتی كۆبانێ چەكدارانی داعش ئۆتۆمبیلێكی مینڕێژكراویان تەقاندوەتەوە.

لەلایەكی ترەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا بڵاویكردەوە، لەئێستادا شەڕڤانانی كۆبانێ ئازایانە دەجەنگن و لەهەمان كاتیشدا رایگەیاندوە، هێشتا زوە كە بوترێت ناردنی كۆمەكی سەربازیی بۆ شەڕڤانان گۆڕانكاری بەسەر رەوتی جەنگەكە دەهێنێت.

لە دوو رۆژی رابردوودوا لە رۆژئاوای شاری کوبانێ و لە رۆژهەڵاتی شارەکە داعش چەند پێشرەویەکی نوێی کرد، بەڵام ئەمڕۆ سوپای ئەمەریکا رایگەیاند کە هێرشەکانیان وەستاندووە، یەپەگەش دەستی بەکێوماڵکردنی ئەو ناوچانە کردووە کە داعش کۆنترۆڵی کردبوون.
ئەم ڤیدیۆیە بۆردومانكردنی بنكەیەكی چەكدارانی داعشە كە لەبەرزایەكی نزیك كوبانێیە:

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.