فەرمانداری شاری بۆكان وتی: ئاماری بێكاریی لەم شارە 10% لە نێوەنجی پارێزگا ورمێ زۆرترە.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
4 هێكتار لە دارستانەكانی سەردەشت لە ئاگردا سووتان+ وێنە
4 هێكتار لە دارستان و باغەكانی دەوروبەری نیسك ئاوای سەردەشت دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە 24ی مانگی گەلاوێژ لە ئاگردا سووتان.
زۆرتر بخوێنەوە »دەستگیر كردن و گواستنەوەی 2 چالاكی كرێكاریی بۆ زیندانی سنە
رۆژی 25ی مانگی گەلاوێژ كاتژمێر 3 و 30 خولەكی پاش نیوەڕۆ “ئارام و فواد زەندی” 2 كەس لە چالاكانی كرێكاریی خەڵكی شارەی سنە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی 4 مانگ حوكمی زیندان، دەستگیر و رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە كران.
زۆرتر بخوێنەوە »چارەنووسی 3 هاوڵاتیی كوردی دەستگیر كراو نادیارە
پاش ئەوەی 3 هاوڵاتیی كوردی خەڵكی شاری مەریوان بەدەستی هێزە ئەمنییەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران، ماوەی چەند رۆژێكە هیچ هەواڵ و زانیارییەك لەبارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
زۆرتر بخوێنەوە »رووداوی هاتوچۆ لە نزیك شاری سەقز بە دەیان كوژراو و برینداری لێكەوتەوە + وێنە
بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆ لە نزیك شاری سەقز بە دەیان كەس كوژران و بریندار بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا
كوشتنی كۆڵبەران لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەر بەردەوامە و لە نوێ ترین هەواڵ كۆڵبەرێكی دیكەی كوردی خەڵكی شاری سەردەشت لە ناوچە سنووریەكان لە ئەنجامی تەقەی راستەو خۆی گیانی لە دەست داوە.
زۆرتر بخوێنەوە »10%ی زێڕی ئێران لە پارێزگای سنە دایە
كوردستانی رۆژھەڵات لەرووی سەرچاوە كانزاییەكانەوە، یەكێكە لە گرنگترین ناوچەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و چەندین كانەزێڕی ھەیە. یەكێك لەو شوێنانەی كانی گرنگی زێڕی تێدایە، پارێزگای سنە و بەپێی بەراوردەكان زیاتر لە 10%ی سەرچاوەی زێڕی ئێران لە سنەیە.
زۆرتر بخوێنەوە »مامۆستایانی دایەنگەكانی مەریوان دەستیان دایە كۆبوونەوەی ناڕەزایی
ژمارەیەك لە مامۆستای دایەنگەكانی شاری مەریوان كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان بەڕێوە برد.
زۆرتر بخوێنەوە »تەقینەەی بۆمب لە ورمێ 5 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
تەقینەوەیەك لە كتێب فرۆشییەك لە شەقامی باكری شاری ورمێ، كوژرانی كەسێكی لێكەوتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »ژنێك لە شاری بانە بووە قوربانیی تێزاب پرژاندن
ژنە كوردێكی دیكە ئەمجارە لە شاری بانە بەرەوڕووی دیاردەی تێزاب پرژاندن بوویەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »شاخەوانێكی كورد توانی بەسەر گەورەترین لووتكەی جیهاندا سەركەوێت
شاخەوانێكی كورد لە درێژەی چالاكیەكانی خۆیدا بەسەر گەورەترین لووتكەی”7546″متری “موستاق ئاتا”ی چین سەركەوت.
زۆرتر بخوێنەوە »فەرماندەیەك و 5 ئەندامی بەسیج لە كوردستان كوژران
شەوی سێشەممە 20ی مانگی گەلاوێژ فەرماندەیەكی پلە بەرزی بەسیج بە ناوی “تیجر مەزدگیر” كوڕی خالید خەڵكی ئاوایی “ئەنبی” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە لایەن كەسانێكی نەناسراو لە نزیك ئاوایی “كەچەڵە” كوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »3 هاوڵاتیی خەڵكی شاری سەقز بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بریندار كران
بە هۆی تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ئۆتۆمبیلێك لە دەوروبەری شاری سەقز 3 كەس بریندار بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »پەیامی خوێندكارانی زانكۆی پەیام نووری مەریوان سەبارەت بە هەوڵە تیرۆریستیەكانی ئێران
كۆمەڵێك لە خوێندكارانی زانكی پەیام نووری شاری مەریوان بە دەركردنی راگەیەندراوێك، هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر هەوڵە تیرۆریستیەكانی ئەم دواییانەی كۆماری ئیسلام بەرامبەر بە “رەزا كەعبی” بەرپرسی دەستەی كارگێریی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان و هەروەها بۆمبڕێژ كردنی بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، دەربڕیوە.
زۆرتر بخوێنەوە »گۆرانیبێژێكی كورد خەڵاتێكی جیهانیی مسۆگەر كرد
“باران” كچە گۆرانیبێژی كوردی دانیشتوی ئەمریكا، لە دوای ئەوەی وەك باشترین گۆرانیبێژی گەنجی ئێران هەڵبژێردرا، خەڵاتی جیهانی Big Apple Music ساڵی ٢٠١٥ی زایینیشی مسۆگەر كرد.
زۆرتر بخوێنەوە »تەقینەوەی مین لە كوردستان 4 قوربانیی لێكەوتەوە
لە دوو شاری قەسری شیرین و بانە مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بە هاووڵاتیاندا تەقیونەتەوە و بەو هۆیەوە سێ كەس بە توندی بریندار بوون بە چەشنێك كە لاقی یەكێكیان پەڕیوە و یەكێكی دیكەش گیانی لەدەستداوە.
زۆرتر بخوێنەوە »