شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

تەقینەەی بۆمب لە ورمێ 5 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

تەقینەوەیەك لە كتێب فرۆشییەك لە شەقامی باكری شاری ورمێ، كوژرانی كەسێكی لێكەوتەوە.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی مانگی گەلاوێژ، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی دەست ساز لە نێو كتێبفرۆشیەك كوژرانی كەسێك و بریندار بوونی 4 كەسی دیكەی لێكەوتەوە.

“عەباس حەسەنخانی” فەرمانداری ورمێ بە هەواڵنێریی حكومەتیی تەسنیمی راگەیاندووە، كە كەسێك لەو پەیوەندەدا دەستگیر كراوە.

حەسەنخانی وتی: پێدەچێ هۆكاری ئەو رووداوەی كێشەی شەخسی و كێشەی بنەماڵەی بێت. پێشتریش لە نێوان كەسی گومان لێكراو و كەسە كوژراوەكەدا روویدابوو.

عابد فەتاحی” فەتاحی یەكێك لە نوێنەرانی ورمێ لە مەجلیسی كۆماری ئیسلامیش وتی: ئەم رووداوە كێشەیەكی بنەماڵەیی و شەخسی بووە و هیچ پەیوەندییەكی بە بابەتە ئەمنیەتیەكان و كێشەكانی سەر سنووری ئێران و توركیە و تەنانەت داعشەوە نیە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، شەوی سێشەممەش 20ی مانگی گەلاوێژ فەرماندەیەكی پلە بەرزی بەسیج بە ناوی “تیجر مەزدگیر” كوڕی خالید خەڵكی ئاوایی “ئەنبی” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە لایەن كەسانێكی نەناسراو لە نزیك ئاوایی “كەچەڵە” بە دەستی چەند چەكدارێكی نەناسراو كوژرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …