پێنج شه‌ممه‌ 30 ئازار 2023

بێكاریی لە بۆكان 10% لە نێوەنجی پارێزگای ورمێ زۆرترە

فەرمانداری شاری بۆكان وتی: ئاماری بێكاریی لەم شارە 10% لە نێوەنجی پارێزگا ورمێ زۆرترە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی كوردپرێس، “جەمال خوسرەوی” رۆژی دووشەممە 26ی مانگی گەلاوێژ لە كۆبوونەوەی كومیتەی رێگای سەرمایەگوزاریی شاری بۆكان وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتیشی: بە سەرمایەگوزاریی و رەخساندنی مەجالی كار دەتواندرێت ئاماری بێكاریی لە شاری بۆكان كەم بكرێتەوە.

خوسرەوی لە درێژەدا باسی لەوە كرد: بە هۆی ئەوەیكە ورمێ پارێزگایەكی سەر سنوورە، یەكێك لە مەجالە هەرە گەورەكانی لەبەردەستدایە بۆ رەخساندنی كار بەڵام تا ئێستا كەڵكی لێ وەرنەگیراوە و دەبێ بۆ وەگەڕخستنی ئەم پتانسیەلانە هەوڵ بدەین.

شایانی باسە، پارێزگای كوردنشینەكانی “ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ” بە بەردەوامی لە ریزی یەكەم پارێزگاكانی ئێران لە رووی بێكاریدان و هەمیشە لە لایەن كۆماری ئیسلامیەوە بە چاوی ئەمنیەتیەوە سەیری ئەم ناوچەگەلە دەكرێت و هەر بەو بۆنەشەوە زۆر بە كەمی سەرمایەگوزاریی تێدا دەكرێت و هەلی كار دەڕەخسێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …