هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆڵبەرێكی دیكە بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی كوژرا

كوشتنی كۆڵبەران لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەر بەردەوامە و لە نوێ ترین هەواڵ كۆڵبەرێكی دیكەی كوردی خەڵكی شاری سەردەشت لە ناوچە سنووریەكان لە ئەنجامی تەقەی راستەو خۆی گیانی لە دەست داوە.

بە پێی هەواڵی ماف نیوز، روژی پێنجشەممە 22ی مانگی گەلاوێژ، كۆڵبەڕیكی كوردی خەڵكی شاری سەردەشت  لە ناوچە سنوورییەكان، لەلایەن هێزە جێگیر كراوانی  سپای پاسدارانەوە تەقەی لێكراوە و لە ئاكامدا گیانی لەدەست داوە، ئەو كۆڵبەرە ناوی “مەجید” تەمەن 28 ساڵ و كوڕی “عەبدوڵڵا” و ژن و منداڵی هەبووە.

مەجید لە ناوچە سنوورییەكانی سەردەشت لەلایەن هێزەكانی سەر بە سپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە ، ئەمە لە كاتێكدایە كە هاوڕێیەكانی دەڵێن بە بێ ئاگاداری پێشووتر لە لایەن هێزەكانەوە تەقەیان لێ كراوە.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە، كە ناوچە سنوورییەكان “قاسمەڕەش” لە سەردەشت لەو شوێنانەیە كە زۆرترین حاڵەتی كوشتنی كۆڵبەران تێیدا ڕوو دەدات، ساڵانە ژمارەیەكی بەرچاو لە كۆڵبەران و كاسبكارانی كورد تەنیا لە بەر دابین كردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روو دەكەنە پیشەی پر مەترسی كاسبی لە سەر سنوورەكان بەو بۆنەوە بەرەوڕووی خەساری ماڵی و گیانی دەبنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …