یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئازار 2023

4 هێكتار لە دارستانەكانی سەردەشت لە ئاگردا سووتان+ وێنە

4 هێكتار لە دارستان و باغەكانی دەوروبەری نیسك ئاوای سەردەشت دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە 24ی مانگی گەلاوێژ لە ئاگردا سووتان.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی زریان، ئەو ئاگركەوتنەوەیە بە هۆی توندبوونی با خێرایەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و بە یارمەتی خەڵكی ئاوایی نیسك ئاوا، ژمارەیەك لە چالاكانی ژینگە پارێز و ناردنی 2 ئۆتۆمبیلی ئاگركوژراندنەوە و پاش نزیكەی 2 كاتژمێر كوژراوەتەوە.

لەم رووداوەدا 2 هێكتار لە باغەكانی ترش (سماق) ترێ و هەرمێ خەڵكی ئاواییەكان و 2 هێكتار لە دارستانەكانی سەردەشت سووتاون.

هەروەها رێكەوتی 6ی مانگی گەلاوێژیش 5 هێكتاری دیكە لە دارستانەكانی سەردەشت لە ئاگردا سووتان.

شاری سەردەشت نزیكەی 80 هەزار هێكتار دارستانی هەیە كە بەشێكی بەرچاو لە پانتایی دارستانەكانی پارێزگای ورمێ لەخۆ دەگرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …