شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

3 هاوڵاتیی خەڵكی شاری سەقز بە تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بریندار كران

بە هۆی تەقەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ئۆتۆمبیلێك لە دەوروبەری شاری سەقز 3 كەس بریندار بوون.

بە پێی هەواڵێ كە بە “زاگرۆس پۆست” گەیشتووە، بەرەبەیانی سەر لە بەیانی دوێنی سێشەممە 20ی مانگی گەلاوێژ بە هۆی ئەوەیكە هێزەكانی كۆماری ئیسلامی گومانی ئەوەیان كردووە ئۆتۆمبیلێك لە جۆری تویتا لانكرۆز باری قاچاخی پێ بووە، لە دەوروبەری داویانەتە بەر دەستڕێژی گوللە و بەو بۆنەوە 3 كەس لە نێو ئۆتۆمبیلەكە بریندار بوون، كە هەر سیانەكەیان پێكەوە برا بوون.

دەوترێ ئەو ئۆتۆمبیلە بە گومانی ئەوەیكە مەشرووبی تێدا بووە لە لایەن ئەو هێزە چەكدارانەوە هێرشی كراوەتە سەر و كاتێ سەرنشینەكانی بریندار بوون و ئۆتۆمبیلەكەیان راگرتووە، دەركەوتووە كە هیچ بارێكی قاچاخیان پێ نەبووە و بێ تاوان دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

جێگای ئاماژەیە، بە هۆی نەبوونی مەجالی كار و تەنیا بە مەبەستی بژینی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان زۆر جار خەڵكی ناوچە سنوورییەكانی كوردستان روو دەكەنە كاسبی كردن لە سەر سنوورەكان و زۆر جاریش بەم بیانووەوە كاسبكاران و كۆڵبەران و خەڵكی دیكەش دەكەونە بەر پەلاماری چەكدارانەی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵیی دەبن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …