رۆژی 25ی مانگی گەلاوێژ كاتژمێر 3 و 30 خولەكی پاش نیوەڕۆ “ئارام و فواد زەندی” 2 كەس لە چالاكانی كرێكاریی خەڵكی شارەی سنە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی 4 مانگ حوكمی زیندان، دەستگیر و رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە كران.
بە پێی راپۆرتی كۆمیتەی هاوئاهەنگی، ئەو 2 چالاكە كرێكارییە رێكەوتی 25ی مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵ پاش هێرشی هێزەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەكەیان دەستگیر و دوای 2 مانگ مانگ زیندان، بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنی ئازاد كران.
هەروەها لقی یەكی دادگای ئینقلابی سنە لە رێكەوتی 15ی پووشپەڕ ئارام و فواد زەندی بە 4 مانگ زیندانی تەعزیری مەحكوم كرد.
تۆمەتی ئەم 2 چالاكە كرێكارییە لە دادنامەكەیاندا، چالاكیە كرێكارییەكان، بەشداریی لە رێوڕەسمی رۆژی جیهانیی كرێكار، رۆژی ژن، بەشداریی لە گوڵكارییە كرێكارییەكان و پەیوەندیی لەگەڵ بنەماڵەی چالاكانی كرێكاریی زیندانی كراو، راگەیەندراوە.