شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

فەرماندەیەك و 5 ئەندامی بەسیج لە كوردستان كوژران

شەوی سێشەممە 20ی مانگی گەلاوێژ فەرماندەیەكی پلە بەرزی بەسیج بە ناوی “تیجر مەزدگیر” كوڕی خالید خەڵكی ئاوایی “ئەنبی” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ لە لایەن كەسانێكی نەناسراو لە نزیك ئاوایی “كەچەڵە” كوژرا.

یەكێك لە كەسە نزیكەكانی تیجر مەزدگیر وتوویەتی: لە ماوەی چەند مانگی رابردوو چەندین جار ناوبراو لە لایەن كەسانێكەوە هەڕەشەی لێكراوە كە دەبێ كردەوەكانی دژبەرانەكانی خۆی دژی خەڵكی ناوچەكە و بەتایبەت كۆڵبەران و هێزە سیاسیەكان كۆتایی پێ بهێنێت و دەنگۆی ئەوە هەیە كە ئەم كەسە لە لایەن پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتەوە كوژرابێت.

هەروەها لە لایەكی دیكەوە، سەرهەنگ “ئیبراهیم حسێن” جێگری هاوئاهەنگیی سەپای بەیتولموقەدەستی پارێزگای سنە ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاندووە كە 5 كەس لە ئەندامانی بەسیج بە دەستی هێزەكانی پژاك له شاری کامیاران كوژراون.

شایانی باسە، لە ماوەی رابردوو نزیكەی 30 كەس لە ئەندامانی سپا و بەسیجی كۆماری ئیسلامی لە شارە جیاجیاكانی كوردستان بە هۆی شەڕ و تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزە كوردییەكان كوژرا و بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …