ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشە لە هەردوو حیزبی دیموکرات دەکات و پێیان دەڵێت “ههوڵی تاقیكردنهوهی ئاستی سهبری بزووتنهوهی ئاپۆیی و گهلی وڵاتپارێزی كوردستان نهدهن”.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
بەرپرسێكی كوردی نێو داعش كوژرا
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە باشووری مووسڵ و لە نێو بارەگایەكی داعشدا، 2 ئەمیری ئەو ڕێكخراوە توندڕەوە كوژران كە یەكێكیان كوردە.
زۆرتر بخوێنەوە »تەقینەوەی مین لە شاری قەسری شیرین قوربانیەكی لێ كەوتەوە
بە هۆی تەقینەوەی مین لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای كرماشان هاوڵاتییەكی بریندار بوو.
زۆرتر بخوێنەوە »خوێندكارێكی كورد بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەی رەوانی زیندان كرا
خوێندكارێكی كورد بە بڕیاری دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەی، رەوانەی زیندان كرا.
زۆرتر بخوێنەوە »كچە كوردێكی دیكە بەهۆی خۆكوژییەوە گیانی لەدەستدا
كچێكی لاوی دیكە بە هۆی خۆكوژییەوە لە شاری شنۆ گیانی لەدەستدا.
زۆرتر بخوێنەوە »11 كەس لە پەیوەند لەگەڵ دزیی كردن لە شارەداریی سنە دەستگیر كران
شارەداری سنە رایگەیاند: پاش بەدواداچوونی پێویست لە لایەن شارەداریی و بە هاوكاریی دامەزراوە پەیوەندیدارەكان لە بەشی ماڵیی شارەداریی سنە، لە ئاكامدا 11 تۆمەتبار لە پەیوەند لەگەڵ دزیی كردن (اختلاس) دەستگیر كران.
زۆرتر بخوێنەوە »ئاماری مینە چێندراوەكان لە رۆژهەڵات و باشووری كوردستان ببینن
ئامارەكان دەریدەخەن، نزیكەی 16 تا 20 میلیۆن مینی چێندراو لە ئێران بوونی هەیە و زۆربەی هەرە زۆری ئەو مینە چێندراوانە لە 4 پارێزگای كوردنشینی”ئیلام، كرماشان، سنە و ورمێ”دایە.
زۆرتر بخوێنەوە »سەدان سەر ئاژەڵ و سەدان میلیۆن تمەن مۆبایلی كاسبكارانی كورد زەوت كرا
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێران، سەدان سەر مەڕ و ماڵات و زیاتر لە یەك میلیارد تمەن باری كاسبكارانی كورد، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیرا.
زۆرتر بخوێنەوە »شەڕڤاونانی رۆژئاوا شاری “گرێسپی”یان ئازاد كرد
چەكدارانی داعش دانیان بە شكستەكەیان دانا لە گرێسپی و دەڵێن كشانەوەیان لە ناوچەكە تاكتیكی بووە و بۆ ئەوەبووە چەكدارەكانیان بە بۆردوومانی چڕی فڕۆكەكان نەكوژرێن، بەڵام بە گوتەی پەیامنێری رووداو لە دەروازی سنووری گرێسپی (ئاق چەقەلان)، لەنێوان گرێسپی لە رۆژئاوا و باكووری كوردستان، ئاوارەكان هێندە دڵنیان بە كۆنترۆڵكردنی شارەكە لەلایەن یەپەگە و بەشێكی ئاوارەكان داوادەكەن رێگایان پێبدرێت بگەڕێنەوە گرێسپی.
زۆرتر بخوێنەوە »مانگرتنی شۆفیرتاكسیەكانی سنە پاش پێدانی بەڵێن كۆتایی پێهات
مانگرتن و ناڕەزایی شۆفیرتاكسیەكانی سنە پاش دانی بەڵێن لە لایەن پارێزگارەوە بە شێوەی كاتیی، كۆتایی پێهات.
زۆرتر بخوێنەوە »ئیتلاعاتی ئێران هەڕەشە لە بنەماڵەی “مەنسوور ئاروەند” دەكات
ئیدارەی ئیتلاعاتو ناوەندە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد هەڕەشەیان لە بنەماڵەی “مەنسوور ئاروەند” كردوە كە نابێ سەرەخۆشیی بۆ دابنێن.
زۆرتر بخوێنەوە »زیندانیەكی سیاسی كورد لەسێدارە درا
“مەنسوور ئاروەند” زیندانیی سیاسی كورد كە ماوەیەك پێش ئێستا گواسترابووە بۆ زیندانی میاندواو، سەر لە بەیانیی رۆژی رابردوو لەسێدارە درا.
زۆرتر بخوێنەوە »شۆفیر تاكسیەكانی سنە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕینیان رێكخست + وێنە
شۆفیر تاكسیەكانی شاری سنە لە ناڕەزایی بە گرانبوونی نرخی بەنزین و لە هەمان كاتدا نەگۆڕینی نرخی كرێ دەستیان دایە رێكخستنی كۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین.
زۆرتر بخوێنەوە »ئەندامێكی دیكەی سپای پاسداران لە شاری سەردەشت كوژرا
ئەندامێكی دیەی سپای پاسداران لە شاری سەردەشت بە هۆی شەڕ و تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزە كوردییەكان كوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »ژنێك لە شاری نەغەدە بە دەستی هاوسەركەی كوژرا
ژنێك لە شاری نەغەدە لە لایەن هاوسەرەكەیەوە درایە بەر زەبری چەقۆ و كوژرا.
زۆرتر بخوێنەوە »لە لوڕستانەوە تا مەریوان جەنگەڵەكانی زاگرۆس ئاگریان تێ بەردرا
لە ناوچە جیاجیاكانی كوێستانەكانی زاگرۆس، ئاگركەوتنە هێشتاكە بەردەوامە و هێزە پەیوەندیدارەكان زۆر بە خاوی و كەمتەرخەمی هەوڵ بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە دەدەن.
زۆرتر بخوێنەوە »