دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

كچە كوردێكی دیكە بەهۆی خۆكوژییەوە گیانی لەدەستدا

كچێكی لاوی دیكە بە هۆی خۆكوژییەوە لە شاری شنۆ گیانی لەدەستدا.

بە پێی راپۆرتی “زاگرۆس پۆست”، كچێكی لاوی 17 ساڵ تەمەن و خەڵكی شاری شنۆ بەناوی “پەریسا پەروانە وەتەن” كچی عەباس بە هۆكارێكی نادیار دەستی داوەتە خۆكوژیی و بەوبۆنەوە گیانی لەدەستدا.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن، لە ماوەی یەك مانگی رابردوو لانیكەم 5 لاوی رۆژهەڵاتیی كە 4 كەسیان كچ بوون دەستیان داوەتە خۆكوژیی و گیانیان لەدەستداوە.

“مریەم شەهریاری” كچی رەزا تەمەن 13 ساڵ، تازەلاوێكی دیكە بوو كە هەر لە شاری شنۆ و دوو هەفتە لەومەوبەر بەهۆی كێشەی خێزانی خۆی هەڵواسی ‌و كۆتایی بە ژیانی هێنا.

هەروەها رۆژی چوار شەممە رێكەوتی 20 مانگی جۆزەردان لاوێكی تەمەن 19 ساڵ بە ناوی “هادی حەیدەری” خەڵكی گوندی “گوڵانە”ی ناوچەی قاڵقاڵی سەر بە شاری دیواندەرە لە رێگای خۆ هەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی هێناوە و تا ئێستەش هۆكاری خۆكوژییەكەی روون نەبووەتەوە.

هەر هەمان ڕۆژ كچێكی تەمەن 17ساڵە بە ناوی “مەرزیە ئەحمەدی” خەڵكی گوندی “قەلەڕەشی” شاری سەردەشت خۆی هەڵواسی و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە شاری مەریوانیش كچێك بە ناوی “ئالان رەزاپوور” هەینی رابردوو، بەهۆی كێشە‌ی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لەدەست دا.

شایانی باسە، كێشە لادانە كۆمەڵایەتییەكان لە ئێران و بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی كوردستان بە ئاستێكی مەترسیدار لەحاڵی پەرەسەندن دایە و ئەمەش زۆر جار خەساری گیانیی هاوڵاتییانی بەدواوەیە و بە پێی ئامارە حكومەتییەكان، لە هەر رۆژێكدا 11 كەس لە ئێران بە هۆی خۆكوژییەوە گیانیان لەدەست دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.