نوێنەری تایبەتی سكرتێری رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە كاروباری توندوتیژیی سێكسی وتی: داعش ژنانی ئێزیدیی بە بێ جل و بەرگ هەراج دەكات.
زۆرتر بخوێنەوە »کوردستان
دەست و قاچی 16 كەس لە بریندارانی تەقینەوەكەی شاری ئامەد بڕاەوەتەوە
جگە لەوەیكە بە هۆی 2 تەقینەوە لە كۆبوونەوەكەی رۆژی هەینی 15ی مانگی جۆزەردان لە هەدەپە 4 كەس گیانیان لەدەستدا 16 كەسی دیكەش لە بریندارەكان دەست و قاچیان بڕاوەتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »كرێكارانی “سەوز مەهاباد” بۆ جاری چوارەم دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین
نزیكەی 60 كەس لە كرێكارانی كۆگای چوارینەی “سەوزی مەهاباد” بۆ جاری چوارەم لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو لە بەردەم دەفتەری ناوەندیی دەستیان دایە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین.
زۆرتر بخوێنەوە »كەمال خزری: پەكەكە دەڵێ سەدان بارزانیمان كوشتووە تا لە قەندیل جێگیر بووین
فەرماندەیەكی حیزبی دیموكراتی کوردستانی ئێران (حدکا) سەبارەت بە رووداوەكانی ئەم دواییانە كوێستانەكانی ناوچە سنوورییەكانی ورمێ و شنۆ، باسی لە هەندڵی قسە و باسی نێوان پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكرات و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كردووە. لە پەیوەند لەگەڵ تێكهەڵچوونەكانی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكان، فەرماندەیەكی هێزەكانی حیزبی دیموكرات بە ناوی “كەمال خزری” لە وتووێژ …
زۆرتر بخوێنەوە »كچە كوردێكی دیكە پاش دەستدرێژیی كردنە سەری خۆی كوشت
كچێی كوردی خەڵكی شاری شنۆ پاش ئەوەیكە لە لایەن ئەندامێكی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستدرێژیی سێكسی دەكرێتە سەری، دەستی دایە خۆكوژیی و گیانی لەدەست دا.
زۆرتر بخوێنەوە »دەمیرتاش خەڵاتى ئاشتى نێودەوڵەتى 2015 وەردەگرێت
نوسینگەى ئاشتى نێودەوڵەتى خەڵاتى ئاشتى نێودەوڵەتى 2015 دەبەخشێتە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى گشتى پارتى دیموکراتى گەلان هەدەپە و دەمیرتاشیش دەڵێت:” بۆ هەدەپە کاریگەریەکى مەزن لەسەر تورکیا دوا رۆژى تورکیا دەکات.”
زۆرتر بخوێنەوە »بووكی زاگرۆس لە ئاگردا سووتا
داربەڕووە هەزار ساڵەكانی پارێزگای ئیلام ناسراو بە “بووكی زاگرۆس” لە ئاگردا سووتان.
زۆرتر بخوێنەوە »حیزبی دیموكرات روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە
حیزبی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە ئێستاتووسێكی یەكێك لە كادیرەكانی كە ناڕەزایی ژمارەیەك لە چالاكانی ژنانی لێكەوتەوە روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »خالید عەزیزی: بەرپرسیاریەتی هەموو ئەو كیشانە لە ئەستۆی كۆماری ئیسلامییە
خالید عەزیزی لە كاردانەوە بە قسەكانی عەلی شەمخانی، سكرتێری شورای ئەمنیەتی بەرزی ئێران لەبارەی جێگیربوونی هێزەكانی حیزبی دێموكڕات لە ناوچە سنوورییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەڵێ ئەمە یەكمجار نییە كە هێزەكانی حیزبی دێموكڕات لە نیزیك سنوورەكان جێگیر دەبن، ئەو رەوتە لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام درێژەی بووەو پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكڕات لە نێوخۆی وڵاتیش هەڵسووڕانو جموجۆلیان بووەو مەبەست لەوەش تێكەڵاویی زیاتری هێزەكانی ئێمە لەگەڵ …
زۆرتر بخوێنەوە »بەپەلە.. ژمارەیەك نوسەرو كەسایەتی سیاسی بۆ پێكهێنانی بەرەی یەكگرتوو داواكارییەك ئاراستەی حیزبەكانی رۆژهەڵات دەكەن
چالاكێكی كرێكاریی دیكە لە زیندان ئازاد كرا
“پێدرام نەسرۆڵڵاهی” ناسراو بە (نەبەز) پاش زیاتر لە یەك مانگ مانەوە بەندیخانە شاری سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی كاتیی ئازاد كرا.
زۆرتر بخوێنەوە »گۆڕی بەكۆمەڵی دەیان كوردی ئێزیدی دۆزرایەوە
“فازڵ غەراوی” ئەندامی كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، گۆڕێكی بە كۆمەڵ كە 80 تەرمی منداڵ و ژن و پیاوی كوردی ئێزدی تێدابوو لە رۆژئاوای موسڵ دۆزراوەتەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »3 ئەندامی سپای پاسداران لە سەردەشت كوژران و بریندار بوون
بە هۆی هێر شی كەسانێكی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبیلێكی هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران كەسێك كوژرا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.
زۆرتر بخوێنەوە »3 هاوڵاتیی كوردی دیكە بە داعشەوە پەیوەست بوون
لە درێژەی پەیوەست بوونی هاووڵاتیانی كورد بە گرووپی دەوڵەتی ئیسلامییەوە، سێ كەسی دیكەی خەڵكی شاری روانسەر چوونەتە ریزی داعشەوە.
زۆرتر بخوێنەوە »6 لاوی كورد لە شاری ئیلام دەستگیر كران
لە راۆژانی رابروودا 6 لاوی خەڵكی شاری ویلام، بە تۆمەتی لایەنگری لە پارتێكی كوردیی دژبەری حكوومەتی ئێران لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر كران.
زۆرتر بخوێنەوە »2 چالاكی كرێكاریی دیكە لە زیندان ئازاد كران
رۆژی رابردوو هاوكات لەگەڵ ئازادكرانی “مەحمود ساڵەحی” و “مەنیژە سادقی” لە چالاكانی كرێكاریی كوردستان، 2 كەسی دیكە لە چالاكانی كرێكاریی بەندكراو بە ناوەكانی “ئارام و فواد زەندی” بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتیی لە زیندان ئازاد كران.
زۆرتر بخوێنەوە »