حیزبی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە ئێستاتووسێكی یەكێك لە كادیرەكانی كە ناڕەزایی ژمارەیەك لە چالاكانی ژنانی لێكەوتەوە روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە.
دەقی روونكردنەوەكە بەمچەشنەیە:
بۆ ئاگاداریی هه‌موو ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سڵاو!
وه‌ک ئاگادارن له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا نووسراوەیه‌کی ته‌نزئاسا له لایه‌ن کاک ره‌سووڵ سوڵتانی لە فەیس‌بووک‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئەم بابەتە بۆچوونی جۆراوجۆری له سه‌ر نووسراوه و به جۆرێک کاردانه‌وه‌ی لێکەوتۆتەوە کە خه‌ریکه ئاراستەیەک بەخۆوە ده‌گرێ کە به زیانی حیزب و کەسایه‌تیی هاورێیانی حیزب ته‌واو ده‌بێ. هەر لەم سۆنگەیەوە بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێیان و دۆستان له فه‌یس‌بووک یه‌کتر بڕیندار نه‌که‌ن و حیزبیش نه‌که‌وێته حاڵه‌تێک که به هه‌نگاو و قسه‌ی یه‌کێک له ئەندامانی تووشی زیان و خه‌سار بێ؛ داوا لە ئەندامانی حیزب و بەتایبەتی ئه‌وانه‌ی به جۆرێک له جۆره‌کان کەموزۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته چ به موافق و چ به موخالیف شتی‌یان نووسیوه و تێبینی‌یان داوه، شته‌کانیان به ته‌واویی بسڕنه‌وه و پاکی بکه‌نه‌وه.
هه‌ر هاوڕێیه‌ک له‌و باره‌وه تێبینی، بۆچوون، پێشنیار و ته‌نانه‌ت سکاڵاشی هه‌یه دەتوانێ له رێگای ئۆرگان و ته‌شکیلاتی حیزبەوە مه‌سه‌له‌کانی به ئۆرگان و به‌رپرسانی حیزب ڕابگه‌یه‌نێ.
بـــــــــــه‌رێزه‌وه
سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
١٣٩٤/١٤/
بابەتی هاوپۆل
بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …