شه‌ممه‌ 5 تشرینی یه‌كه‌م 2024

بەپەلە.. ژمارەیەك نوسەر‌و كەسایەتی سیاسی بۆ پێكهێنانی بەرەی یەكگرتوو داواكارییەك ئاراستەی حیزبەكانی رۆژهەڵات دەكەن

ژمارەیەك نوسەر‌و رۆژنامەنوس‌و هەڵسوڕاوی سیاسی لە نامەیەكی كراوەدا داوا لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ پێكهێنانی بەرەی یەكگرتووی كوردی رۆژهەڵات.

لە بەشێكی ئەو نامەیەدا كە وێنەیەكی بۆ “زاگرۆس پۆست” نێردراوە، هاتووە: بێ‌گومان پێکهێنانی بەرەی یەکگرتووی هێزەکانی سیاسیی- کۆمەڵایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر چەند خاڵی هاوبەش و یەک لەوان هاوئاهەنگ‌کردنی چالاکیی سیاسیی و نیزامیی حیزبەکان، پێکهێنانی کومیتەی نوێنەرایەتیی ئەم بەرەیە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لە بەرژوەندی نەتەوەی کورد دایە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاریی نەتەوەیی و جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کورستان، ناساندنی خێرای بزاڤی کوردی ڕۆژهەڵات لە ئاستی جیهان، کۆکردنەوەی کۆدەنگیی و پشتیوانی بیروڕای گشتیی جیهان و پارڵمانی ئەورووپا و هتد …!

نوسەرانی نامەكە روو لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان‌و هەڵسوڕاوانی سەربەخۆی سیاسی – مەدەنی رۆژهەڵاتی كوردستان دەنوسن: “پێکهێنانی بەرە یاخود هەر چەشنە ڕێکخراوە یاخود کومیتەیەکی هاوبەش لە هێزەکانی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵات پێداویستییەکی مێژووییە، کەمتەرخەمی لەبەرامبەر ئەم ویستەدا ئاکامی نەرێنیی لێدەکەوێتەوە، چ لە ئاستی بزوتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌ و چ لە ڕادەی ناوچەیی و جیهانی‌دا. ئەمە پێداویستیی ئەمرۆیە و بێ گوومان سبەینێ بۆ ئەم کارە دڕەنگ دەبێ!”.

 

دەقی نامەكە بخوێنەرەوە:
بەرەوە پێکهێنانی بەرەی یەکگرتووی کوردی ڕۆژهەڵات

نامەیەکی کڕاوە بۆ:
‌ڕێکخراوە سیاسی و ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هەڵسوراوانی سەربەخۆی سیاسی – مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەرێزان،
ئاڵوگۆڕەکانی جیهان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەتیی بە جیهانی‌بوونی کێشەی کورد لە دوو دەیەی ڕابردوودا، ئەم ڕاستییە دەسەلمێنێ کە ئێرانیش بە پێی قووڵتر‌بوونی هەرچی زۆرتری قەیرانی سیاسیی – کۆمەڵایەتیی و ئابوریی نێوخۆیی درەنگ یان زوو تووشی گۆڕانکاریی جیددی و چارەنووساز دەبێ. پێویستە هیزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان بۆ بە‌جێگەیاندنی ڕۆڵی مێژوویی لە تەیارکردنی بواری پێویست بۆ گەیشتن بە دیاریکردنی ماڤی چارەنووس و لە بەرامبەر هەر چەشنە ئاڵوگۆرێکی نەکاوی سیاسیی ئامادە بکەن، تا بتوانن لە ژیانی سیاسیی داهاتووی کوردستان و ئێران بۆ وەدیهێنانی ئاواتەکانی مێژینەی گەلی کورد ئەرکی خۆیان بە‌جێبێنن.
هەموو باش دەزانین کە سەرەڕای ئەم پێویستییە، ژیانی سیاسیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگەی داسەپێندراو بە‌تایبەتیی لە دوو دەیەی ڕابردوودا پڕ لە قەیرانی سیاسیی و ڕێکخراوەیی بووە. دابڕان ‌و لە‌یەکدوور‌بوونەوەی هیزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە حیزب و کەسایەتییەکانییەوە زیانی نەخوازراوی لە بزاڤی کورد و هەستی نەتەوەیی کورد داوە. هەرچەند، جاروبار لە ئاستی دوو یان چەند ڕێکخراوەیەکی کوردستانی‌دا شاهیدی دانیشتن و تەنانەت دانوستان بووین، بەڵام بە هۆی بەرفەراوان‌نەبوونیان، ئەم چەشنە ڕێکەوتنانە ئاکامێکی دڵخوازیان لێنەکەوتۆتەوە.
هەستیاریی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ئەمرۆ ئەرکێکی مێژوویی لە بەرامبەر تەواوی ڕێکخراوە و کەسایەتییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داناوە، ئەویش هەڵێنانی هەنگاوگەلی جیددی و پێویست بۆ پێکهێنانی بەرەیەک لە زۆربەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەم بەرەیە پێویستە تەواوی هێزەکانی ڕاستەقینەی گەلی کورد کە بۆ ئازادیی و ماڤی چارەی خۆنووسینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێدەکۆشن لە‌خۆ بگرێ تا بواری پێویست بۆ پتەوترکردنی پێوەندیی ئەم هێزانە و بەرزکردنەوەی ئاستی چالاکیی ئەوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دوور لە هەر چەشنە پاوانخوازیی و لە سەر بنەمای پلورالیسمی سیاسیی و دێموکراتیک پێک بهێنێ.
بەڕێزان،
بێ‌گومان پێکهێنانی بەرەی یەکگرتووی هێزەکانی سیاسیی- کۆمەڵایەتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر چەند خاڵی هاوبەش و یەک لەوان هاوئاهەنگ‌کردنی چالاکیی سیاسیی و نیزامیی حیزبەکان، پێکهێنانی کومیتەی نوێنەرایەتیی ئەم بەرەیە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لە بەرژوەندی نەتەوەی کورد دایە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی وشیاریی نەتەوەیی و جوڵانەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کورستان، ناساندنی خێرای بزاڤی کوردی ڕۆژهەڵات لە ئاستی جیهان، کۆکردنەوەی کۆدەنگیی و پشتیوانی بیروڕای گشتیی جیهان و پارڵمانی ئەورووپا و هتد …!

بەرێزان،
پێکهێنانی بەرە یاخود هەر چەشنە ڕێکخراوە یاخود کومیتەیەکی هاوبەش لە هێزەکانی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵات پێداویستییەکی مێژووییە، کەمتەرخەمی لەبەرامبەر ئەم ویستەدا ئاکامی نەرێنیی لێدەکەوێتەوە، چ لە ئاستی بزوتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌ و چ لە ڕادەی ناوچەیی و جیهانی‌دا. ئەمە پێداویستیی ئەمرۆیە و بێ گوومان سبەینێ بۆ ئەم کارە دڕەنگ دەبێ!

بە ڕێز و حورمەتەوە
١.‌ ئیرانپور، ناسر، نووسەر، وەرگێر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٢.‌ ئەحمەدین، مستەفا، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٣.‌ ئەحمەدی، سەدیق، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٤.‌ د. ئەمین ئاوە، کامران، نووسەر، وەرگێر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٥.‌ ئەمین‌نژاد، ناسر، نووسەر، وەرگێر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٦.‌ ئەنساری، بێهروز، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧.‌ باباخانی، نووسەر و چالاکی سیاسی، تورکیە
٨.‌ باڵەکی، ئاگری، چالاکی سیاسی، نۆروێژ
٩.‌ بۆکانی، تاهیر، چالاکی سیاسی، سوید
١٠.‌ بەخشی، حوسێن، نووسەر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
١١.‌ بەرهون، محەممەد تاهیر، نووسەر، وەرگێر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
١٢.‌ پورکەریم، جەمال، چالاکی سیاسی، فەرانسە
١٣.‌ پیرۆتی، ئاسۆ، چالاکی سیاسی، سوید
١٤.‌ توت‌ئاغاجی، جینا، چالاکی بواری ژنان، سوید
١٥.‌ جهانگیری، برایم، نووسەر و چالاکی سیاسی، کەنادا
١٦.‌ جیهان‌میهەن، فەرهاد، چالاکی سیاسی، سوید
١٧.‌ حامدی، جەعفەر، چالاکی سیاسی، نۆروێژ
١٨.‌ حوجەت‌السادات، هادی، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
١٩.‌ حوسێن پەناهی، سامان چالاکی سیاسی، سولێمانی
٢٠.‌ حیسامی، سالار، ڕۆژنامە نووس، چالاکی سیاسی، باشوری کوردستان
٢١.‌ د. حیکمەت، تاهیر، نووسەر، وەرگێر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٢٢.‌ حەوای نەسەب، خەلیل، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٢٣.‌ حەیدەری، جەواد، ڕۆژنامە‌نووس، باشوری کوردستان
٢٤.‌ داراپور، ئارێز، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٢٥.‌ دەباغی، شهلا، نووسەر و چالاکی سیاسی، سوید
٢٦.‌ ڕازی، جەڵال، ئەندامی تیمی میلی فتباڵی ئێران، فینلاند
٢٧.‌ ڕزایی، ماپەر، چالاکی سیاسی، ئالمان
٢٨.‌ ڕەشیدی، ئەمین، چالاکی سیاسی، سوید
٢٩.‌ زارەع، جەمال، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٣٠.‌ زارەع، گوڵنار، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٣١.‌ زارەعی، ئیسمایل، چالاکی سیاسی، نۆروێژ
٣٢.‌ سدقی، پەری، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٣٣.‌ سولتانی، ئەنوەر، نووسەر، وەرگێر، توێژەر، چالاکی سیاسی، بریتانیا
٣٤.‌ سوڵتان‌پەنا، بەهرام، چالاکی سیاسی، سوید
٣٥.‌ سەعیدی، حوسێن، نووسەر و چالاکی سیاسی، سوید
٣٦.‌ شاسواری، محەممەد، چالاکی سیاسی، سوید
٣٧.‌ شعبانی، هومایوون، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٣٨.‌ شێخ‌ئاغایی، سیامەند، نووسەر و چالاکی سیاسی، سوید
٣٩.‌ د. شەتەوی، حەسەن، نووسەر، تێکۆشەری دێرینی سیاسی، ئاڵمان
٤٠.‌ عوسمانی، ئارام، شانۆکار، فەرەنسا
٤١.‌ عەبدوللاهی، ئازاد، چالاکی سیاسی، دانمارک
٤٢،‌ د. عەلیار، ئاوات، چالاکی سیاسی، ئەمریکا
٤٣.‌ فەتاحی، مەهدی، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٤٤.‌ فەتحی، نادر، نووسەر، وەرگێر، بەرپرسی سایتی ڕۆژهەڵات-بۆکان ئاڵمان
٤٥.‌ فەرهاد، فاروق، چالاکی سیاسی، سوید
٤٦.‌ قادری، هیدایەت، چالاکی سیاسی، سوید
٤٧.‌ قازی، عومەر، تێکۆشەری دێرین، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٤٨.‌ قازی، کامران، چالاکی سیاسی، سوید
٤٩.‌ قورێشی، خالید، چالاکی سیاسی، ڕووسیە
٥٠.‌ قورێشی، خەبات، هونەرمەندی نیشتمانیی، نۆروێژ
٥١.‌ کوردپوور، عەبدوللا، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٥٢.‌ کوردستانی، کانی، چالاکی سیاسی، بریتانیا
٥٣.‌ کوردستانی، ئاشتی، چالاکی سیاسی، ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٥٤.‌ کەعبی، ڕەزا، چالاکی سیاسی، باشوری کوردستان
٥٥.‌ کەمالی، سەلاح، چالاکی سیاسی، سوید
٥٦.‌ گرامی، ئەفراسیاب، چالاکی سیاسی ـ نۆرویژ
٥٧.‌ لاهووری، ئەمیر، چالاکی سیاسی، ئوسترالیا
٥٨.‌ لەبادی، مینا، چالاکی بواری ژنان، سوید
٥٩.‌ لەبادی، ئەحمەد، چالاکی سیاسی، سوید
٦٠.‌ ماملێ، وریا، چالاکی سیاسی، نۆروێژ
٦١.‌ ماوەرانی، حەسەن، نووسەر، وەرگێر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٦٢.‌ محەمەدپوور، جەمال، چالاکی سیاسی، سوید
٦٣.‌ د. مرادی، گلمراد، نووسەر، چالاکی سیاسی و ووتەبێژی ماڤی مرۆف لە یو . ئەن ژنو
٦٤.‌ موکری، برایم، چالاکی سیاسی، ئوسترالیا
٦٥.‌ موکری، ناهید، چالاکی بواری ژنان، سوید
٦٦.‌ مۆلان، حەسەن، چالاکی سیاسی، ئوسترالیا
٦٧.‌ مێعمارزادە، فاروق، چالاکی سیاسی، سوید
٦٨.‌ مێعماری، ئەسمەر، چالاکی بواری ژنان ، سوید
٦٩.‌ میتران، فرێدوون، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧٠.‌ د. مەردوخ، عەبدوللا، چالاکی سیاسی، فەرەنسە
٧١.‌ مەسعودی، مریم، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧٢.‌ مەولوودی، هێرۆ، ڕۆژنامەنووس، باشوری کوردستان
٧٣.‌ ناسری، باباشێخ، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧٤.‌ ناسری، شۆڕش، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧٥.‌ نەجاری، جەمال، ڕۆژنامەنووس، فەرەنسە
٧٦.‌ نەقشبەندی، ڕشاد، چالاکی سیاسی، بریتانیا
٧٧.‌ هەورامی، کەمال، چالاکی سیاسی، ئوسترالیا
٧٨.‌ وریانی، جهانگیر، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٧٩.‌ وریانی، سوهێلا، چالاکی سیاسی، ئاڵمان
٨٠.‌ یاحەقی، ئالاین، چالاکی سیاسی، فەرانسە

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

3 بۆچوونەکان

  1. فه رشاد دولابی، چالاکی سیاسی ئیتالیا

  2. چالاکی سیاسی، سوید

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.