پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

2 چالاكی كرێكاریی دیكە لە زیندان ئازاد كران

رۆژی رابردوو هاوكات لەگەڵ ئازادكرانی “مەحمود ساڵەحی” و “مەنیژە سادقی” لە چالاكانی كرێكاریی كوردستان، 2 كەسی دیكە لە چالاكانی كرێكاریی بەندكراو بە ناوەكانی “ئارام و فواد زەندی” بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتیی لە زیندان ئازاد كران.

بە پێی هەواڵی “زاگرۆس پۆست”، رۆژی شەممە 9ی مانگی جۆزەردان 2 چالاكی كرێكاریی كوردی دیكە بە ناوەكانی “ئارام و فواد زەندیی” بە دانانی بارمتەی 100 میلیۆن تمەنیی بە شێوەی كاتیی لە زیندان ئازادكران.

ئەو 2 چالاكە كرێكارییە رێكەوتی 25ی مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵ لە ماڵەكەی خۆیان لە لایەن هێزە لیباس شەخسیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كران.

شایانی باسە، لە بەرەبەری یەكی مانگی ئەیار رۆژی جیهانیی كرێكار، بە دەیان چالاكی كرێكاریی لە كوردستان و ئێران دەستگیر كران و رەوانەی زیندان و گرتووخانەكانی كۆماری ئیسلامی كران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.