شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

كرێكارانی “سەوز مەهاباد” بۆ جاری چوارەم دەستیان دایە ناڕەزایی دەربڕین

نزیكەی 60 كەس لە كرێكارانی كۆگای چوارینەی “سەوزی مەهاباد” بۆ جاری چوارەم لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوو لە بەردەم دەفتەری ناوەندیی دەستیان دایە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەربڕین.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتیی ئیلنا، ئەم كرێكارانە لە ماوەی رۆژانی دووشەممە و سێشەممە واتە 11 و 12ی هەفتەی رابردوو لە ناڕەزایی بە دواخرانی حەقدەستی 11 مانگەی خۆیان و هەروەها نەدانی سەنوات و خزمەتگوزاریی ساڵی رابردووی خۆیان، كار كردن لە بەشە جیاجحیاكانی كۆگاكە لەوانە “كوشتارگای مریشك” و “كشتوكاڵ و پیشەسازیی” دەستیان لەكار كشایەوە و لە حەوشەی ئەو كۆگا پیشەسازییەدا كۆبوونەوە و خوازییاری بەدواداچوونی خواست و داواكارییەكانیان بوون.

لە درێژەی ناڕەزاییەكان لەوبارەوە، كرێكارانی شیفتی شەو كۆگای هوما مریشك كە رێژەكەیان نزیكەی 60 كەس دەبێ شەوی رابردوو شوێنی كارەكەیان لە كاتژمێر 10 تا 12ی شەو راگرت.

كرێكارانی كۆگای كشتوكاڵ و پیشەسازیی مەهاباد دەڵێن: رۆژی رابردوو لە حەوشەی كۆگاكە و لە بەردەم بینای ناوەندیی كۆبوونەتەوە، بەڵام وەكوو باقی كۆبوونەوەكانی دیكە لە لایەن خاوەنكارەوە بە هیچ وەڵامێكیان پێ نەدراوەتەوە.

كرێكارانی ناڕازیی دەڵێن: كێشەكانی ئێمە لە ساڵی 86ی هەتاوییەوە بە مەبەستی جێبەجێ كردنی ئەسڵی 44ی یاسای بنەڕەتی، دراوەتە بەشی تایبەت و لەو كاتەوە سەنەواتی ئەم 60 كرێكارە كە پێشینەی 20 تا 30 ساڵ كاریان هەیە، لە لایەن خاوەنكارە نوێیەكەیانەوە پێیان نەدراوە.

جێگای باسە، كۆگای چوارینەی سەوزی مەهاباد كە بریتیە لە “كشتوكاڵ و پیشەسازیی مەهاباد”، “كۆگای ئاژەڵ و پیشەسازیی مەهاباد”، “كۆگای هوما مریشكی مەهاباد” و “ساردەخانەی زەمزەمی مەهاباد” زیاتر لە 200 كرێكار كار دەكەن و لە مانگی پووشپەڕی ساڵی رابردوو تا ئێستا حەقدەستیان پێ نەدراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.