دوو شه‌ممه‌ 14 تشرینی یه‌كه‌م 2024

دەمیرتاش خەڵاتى ئاشتى نێودەوڵەتى 2015 وەردەگرێت

نوسینگەى ئاشتى نێودەوڵەتى خەڵاتى  ئاشتى نێودەوڵەتى 2015 دەبەخشێتە سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى گشتى پارتى دیموکراتى گەلان هەدەپە و دەمیرتاشیش دەڵێت:” بۆ هەدەپە کاریگەریەکى مەزن لەسەر تورکیا دوا رۆژى تورکیا دەکات.”

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى گشتى پارتى دیموکراتى گەلان هەدەپە لە هوتێل گرەن پارکى ئامەد لەگەڵ نوێنەرى رێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و خاوەنکارەکان کۆبووەوە . لەو کۆبوونەوەیەدا بەرێوەبەرانى هەدەپە و دەبەپەى ئامەد، هاوسەرۆکانى شارەوانى مەزنى ئامەد ، کاندیدەکانى هەدەپە لە ئامەد، شاندى بزووتنەوەى گۆران و یەکێتى نیشتمانى کوردستان ئامادەبوون.

سەلاحەدین دەمیرتاش ووتەیەکى پێشکەش کرد و رایگەیاندکە رۆژەڤى سەرەکى تورکیا هەڵبژاردنەکانى رۆژى 7ى حوزەیرانە و ووتى :” لەو هەڵبژاردنەدا هیوامان ئەوەیە ئێمە ئاشتى بەسەر بخەین. ماوەى 120 ساڵە وەک کۆمەڵگە زەردەخەنە نەکەوتۆتە سەر لێومان. بێ گومان دەبێت لەشوێنى برسیبوون و هەژارى ئاشتى دروست نابێت. ئەگەر کۆمەڵگەکەمان رووبەروى کۆمەڵکوژى بکرێتەوە ، ئاشتى هیچ بوونێکى نابێت. ئێمە دەخوازین لەو هەڵبژاردنەدا ئاشتیەکى راست و ماییندە پێکبینین.”

سەلاحەدین دەمیرتاش لەبەرامبەر هێرشەکانى ئەو دواییە لەدژى هەدەپە نارەزایەتى نیشاندا و  ووتى :” ئێمە لەتورکیا زۆرجار رووبەروى هێرش بووینەوە. هەوڵیاندا هەڤاڵانمان بەزیندووى بسوتێنن و کوشتیان. لەبەرامبەر هەموو ئەو هێرشانە دەبێت ئێمە زۆر هەستیاربین . ئێمە دەخوازین لە 7ى حوزەیران ئاشتى بەرپابکەین.”

هەروەها دەمیرتاش ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستوور پێشێل کردوە و دەخوازێت پارتەکەیان بەربەست دەرباز نەکات.

دەمیرتاش خەڵاتى ئاشتى نێودەوڵەتى وەرگرت

فلوگیدا باراتۆنى نوێنەرى نوسینگەى ئاشتى نێودەوڵەتى ئیتاڵیا رایگەیاند کە ئەوان خەڵاتى ئاشتى نێودەوڵەتى 2015 بۆ دەمیرتاش بەگونجاو بینیوە و خەڵاتەکەى پێشکەشى دەمیرتاش کرد.

لاى خۆشیەوە دەمیرتاش ووتى :” ئەو خەڵاتە لەسەرناوى هەموو ئەوانەى لەکۆڵانەکان و لەسەر شەقامەکان گیانیان لەدەستداوە و هەموو دایکانى جگەرسوتاو وەردەگرم.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.