چوار شه‌ممه‌ 9 تشرینی یه‌كه‌م 2024

پژاک هەڕەشەی توند لە دیموكراتەكان دەکات

ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان، لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشە لە هەردوو حیزبی دیموکرات دەکات و پێیان دەڵێت “هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌بری بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی و گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان نه‌ده‌ن”.
دەقی بەیاننامەكە:

بۆ رای گشتی

دوابه‌دوای سه‌فه‌ره‌ زه‌نجیره‌یه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ باشووری كوردستان و به‌رنامه‌رێژی قۆناخێكی نوێ له‌ شه‌ڕی تایبه‌ت دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئاپۆیی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئه‌حزابی گرێدراوی بارزانی له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (حدكا، حدك) بوونه‌ته‌‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئه‌ساسی ئه‌م شه‌ڕه‌ تایبه‌ته. ئه‌م ئه‌حزابه‌ زه‌ردانه‌ كه‌ ته‌جروبه‌یه‌كی ده‌مدرێژیان له‌ به‌ فیڕۆدانی وزه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی و تكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌رانی كورد هه‌یه‌، ده‌یانهه‌وێت تا به‌ فه‌رهه‌نگی فالانژیستی، كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌ره‌و‌ گۆڕه‌پانێكی بیرته‌سكانه‌ و مۆغره‌زانه‌ رابكێشن. ئه‌م ئه‌حزابانه‌ له‌م ماوه‌ درێژه‌ له‌ پاسیڤ بوون و كه‌مپنشینی خۆیان بوونه‌ته‌‌ حه‌وانگه‌ی سیخوری چه‌ند لایه‌نه‌ و مۆره‌ی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات و سوپای پاسداران.

یه‌كێك له‌ رێگا ئه‌ساسیه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت، ره‌شكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ بیروڕای جیاوازیان هه‌یه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌ هاوبه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌م ئه‌حزابانه‌ جێ ناگرن.

له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به‌شێك له‌م كه‌سانه‌ كه‌ ئه‌ندامێتی ئه‌وان له‌ ناوه‌نده‌ ئیتڵاعاتیه‌كان و ئاسایشی رژیم ئاشكرایه‌ و له‌هه‌مان كاتدا خۆیان وه‌ك پشتیوانانی ئه‌حزابی زه‌رد نیشان ده‌ده‌ن و پده‌چێت كه‌ كارتی ئه‌ندامێتی ئه‌م ئه‌حزابانه‌شیان له گیرفانیاندا بێت، هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ به‌دناوكردنی كه‌سایه‌تییه‌ مه‌ده‌نییه‌كان و وڵاتپارێزانی كورد ده‌ستپێكردووه‌.

بێگومان ئه‌م كرده‌وه‌ نا ئه‌خلاقیانه‌ی مۆره‌كانی رژیم ناتوانن ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ تێكۆشه‌ر و ڵاتپارێزانه‌ ره‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها ناتوانن ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی‌ كه‌ گه‌لی تێكۆشه‌ری كورد رۆژبه‌رۆژ به‌ده‌ستی دێنێت كه‌مڕه‌نگ بكه‌نه‌وه‌. له‌م رێگایه‌وه‌ سه‌ره‌نجی رای گشتی كوردستان بۆ‌ سه‌ر ئه‌م نه‌خشه‌ چه‌په‌ڵه راده‌كێشین، هه‌روه‌ها ئه‌م مۆرانه‌ و پشتیوانانیان وشیار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌بری بزوتنه‌وه‌ی ئاپۆیی و گه‌لی وڵاتپارێز كوردستان نه‌ده‌ن.

مه‌جلسی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان

2015/6/20

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.