پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

ئیتلاعاتی ئێران هەڕەشە لە بنەماڵەی “مەنسوور ئاروەند” دەكات

ئیدارەی ئیتلاعات‌و ناوەندە ئەمنیەتییەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری مەهاباد هەڕەشەیان لە بنەماڵەی “مەنسوور ئاروەند” كردوە كە نابێ سەرەخۆشیی بۆ دابنێن.

بە پێی راپۆرتەكان لەمبارەوە، ئیدارەی ئیتلاعات جگە لەوەی ئامادە نەبووە تەرمی “مەنسوور ئاروەند” بدەنەوە بە بنەماڵەكەی، هەڕەشەشیان لێ كردوون كە نابێ پرسە و ڕێورەسمی سەرەخۆشی بۆ ئەو شەهیدە بەڕێوە بەرن.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، “مەنسوور ئاروەند” كە رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی گوڵانی ساڵی 1394ی هەتاویی لە لایەن هێزەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە زیندانی مەهابادەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی میاندواو، سەرلەبەیانیی رۆژی رابردوو یەكشەممە 24ی مانگی جۆزەردان لەسێدارە دراوە.

مەنسوور ئاروەند لە مانگی جۆزەردانی١٣٩٠، لە ماڵی خۆی لە مەهاباد دەستگیر كرا.

ئەو گیراوە سیاسییە چەندین مانگ لە گرتنگەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهاباد لەژێر ئەشكەنجەو ئازاردا بووە و پاشان لە ڕێكەوتی ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩١، لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلاب لە مەهاباد، حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا. ناوبراو بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و پڕوپاگەندە بەدژی نیزام لە ڕێگەی “ئەندامیەت لە حیزبی دیموكراتی كوردستان” بە ئیعدام مەحكوم كرا، بەڵام دوای یەكلابوونەوەی حوكمەی لە دیوانی بەرزی وڵات زارەكی پێی ڕاگەیەندرابوو كە حوكمەكەی بۆ زیندانی ئەبەد داشكاوە، بەڵام هەواڵەكان باس لەوە دەكن، كە ئەو حوكمە نەشراوە و رۆژی رابردوو لە سێدارە دراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.