پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

خوێندكارێكی كورد بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەی رەوانی زیندان كرا

خوێندكارێكی كورد بە بڕیاری دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەی، رەوانەی زیندان كرا.

“ئاسۆ عەزیزی” خوێندكاری كوردی خەڵكی شاری مەهاباد بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمی 1 ساڵ زیندان كە پێشووتر لە لایەن ناوەندە قەزاییەكانی ئێرانەوە بەسەریدا سەپاوە، رەوانەی زیندان كرا.

 

ئاسۆ عەزیزی تەمەن 26 ساڵ و خەڵكی مەهاباد، خوێندكاری زانستە سیاسیەكانی زانكۆی پەیام نوری مەهابادە، رۆژی 18ی خەزەڵوەری سالی 93ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستگیر كرا.

 

هێزە ئەمنیەتییەكانی ئێران بە هێرش كردن بۆ شوێنی كاری ئاسۆ عەزیزی و دەستبەسەر داگرتنی كەل و پەل و كۆمپیوتێر، ناو براویان تا 14ی بەفرانبار لە گرتوخانە راگرتوە و پاشان بە بارمتەی 200 میلیۆن تمەنی ئازادیان كردوە و رۆژی 27ی بەفرانباریش دادگای ئینقلاب بریاری یەك ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو پەسەند كرد.

 

شایانی باسە، ئاسۆ عەزیزی چالاكێكی سیاسی و مەدەنی شاری مەهابادە كە رۆلێكی بەرچاوی لە كۆكردنەوەی یارمەتی خەلكی رۆژهەلاتی كوردستان بۆ ئاوارەكانی كۆبانی و شەنگاڵ هەبوو.ش

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.