شه‌ممه‌ 12 تشرینی یه‌كه‌م 2024

ئەندامێكی دیكەی سپای پاسداران لە شاری سەردەشت كوژرا

ئەندامێكی دیەی سپای پاسداران لە شاری سەردەشت بە هۆی شەڕ و تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزە كوردییەكان كوژرا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕە حكومەتییەكانی كۆماری ئیسلامی، شەوی شەممە لەسەر یەكشەممە 24ی مانگی جۆزەردان، لە ئاكامی شەڕ و تێكهەڵچوون لە نێوان هێزە كوردییەكان و ئەندامانی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەكان شاری سەردەشت، ئەندامیًكی سپا بە ناوی “روحوڵڵا سوڵتانی” خەڵكی ئاوایی “كەچەب كەلوا”ی سەر بە “دابودەشت”ی ئامۆل كوژرا.

سپای پاسداران كوژرانی ناوبراوی بە تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزەكانی پژاك پەیوەند داوەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) هیچ لێدوانێكی لەوبارەوە نەبووە.

شایانی باسە، لە ماوەی رۆژانی رابردوو 6 ئەندامی دیكەی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی لە بەشی شاهۆی شاری كامیاران لە لایەن هێزە كوردییەكانەوە كوژران، بەڵام هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی كوژرانی ئەو 6 ئەندامەی سپای پاسدارانی نەگرتە ئەستۆ.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.