پێنج شه‌ممه‌ 23 ئازار 2023

سەدان سەر ئاژەڵ و سەدان میلیۆن تمەن مۆبایلی كاسبكارانی كورد زەوت كرا

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێرییە حكومەتییەكانی ئێران، سەدان سەر مەڕ و ماڵات و زیاتر لە یەك میلیارد تمەن باری كاسبكارانی كورد، لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە دەستی بەسەردا گیرا.

بە پێی وتەی فەرماندەی هەنگی مەرزیی ورمێ، 800 سەر مەڕ و ماڵاتی كاسبكارانی كورد لە ناوچە سنوورییەكانی ئەو شارە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەروەها فەرماندەی هێزە ئینتزامییەكانی مەلەكان رایگەیاند، 723 دانە جۆرەها گوشیی مۆبایل بە بڕی یەك میلیارد و 100 میلیۆن تمەن كە لە لایەن كسبكارانی مەهابادی بۆ بناب دەگواسترانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

شایانی باسە، رۆژانە و بە شێوەی بەردەوام كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد لە سەر سنوورەكان و لە نێو جادەكاندا لە لایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیەوە هێرش دەكرێتە سەریان و بەم پێیە یان بەرەوڕووی خەساری گیانی دەبنەوە یان كەلوپەلەكانیان دەستی بەسەردا دەگیردرێت و زیانی ماڵییان بەردەكەوێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.