چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

10%ی زێڕی ئێران لە پارێزگای سنە دایە

كوردستانی رۆژھەڵات لەرووی سەرچاوە كانزاییەكانەوە، یەكێكە لە گرنگترین ناوچەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و چەندین كانەزێڕی ھەیە. یەكێك لەو شوێنانەی كانی گرنگی زێڕی تێدایە، پارێزگای سنە و بەپێی بەراوردەكان زیاتر لە 10%ی سەرچاوەی زێڕی ئێران لە سنەیە.

“محەمەد دەرە وەزمی” سەرۆكی رێكخراوی پیشە و كانزا و بازرگانی پارێزگای سنە، لەو بارەیەوە رای گەیاند: “لە رووی سەرچاوە كانزاییەكانەوە، پارێزگای سنە یەكێكە لە گرنگترین پارێزگاكانی ئێران و پێشبینی دەكرێ سەرچاوەی زیاتر لە 10%ی زێڕی ئێران، لەم پارێزگایە بێت”.

ئەو بەرپرسە راشی گەیاند: “پارێزگای سنە دەیان جۆر كانزای گرنگی وەك بەردی ئاسن و قیر و گۆگرد و بەردی گرانبەھای تێدایە و زێڕ یەكێكە لە بەنرخترین و گرنگترین مادە كانزاییەكانی پارێزگای سنە و كاری ھەڵكۆڵین و سەرمایەگوزاری لە ناوچە جیاجیاكانی سنە ئەنجام دراوە. حكوومەت گەڵاڵەی تایبەتی ھەیە بۆ زیاتر گەشەپێدانی ئابووریی سنە لەرێگەی سەرمایەگوزاری لە كانزاكان بە تایبەت زێڕ”.

محەممەد دەرە وەزمی دەڵێ: “ئێستە سەرجەم كانەزێڕەكانی پارێزگای سنە چالاكن و ھەوڵ دەدرێ سەرمایەگوزاریی زیاتر ئەنجام بگیرێ و لەو رێگاشەوە ھەلی كار بۆ بێكارانی ناوچەكە بڕەخسێنین”.

ئەو بەرێوبەرە لەبارەی كانەكانی تری پارێزگای سنەوە دەڵێ: “350 كان بۆ مادە جۆراجۆرەكان لە پارێزگای سنە تۆمار كراون و لە 10 كانی ئاسنی ئەم پارێزگایە 9 كان چالاكن و كۆی گشتیی یەدەكی بەردی ئاسنی پارێزگای سنە زیاتر لە 70 ملیۆن تەنە.

لە كۆی گشتیی 350 كانی پارێزگای سنە، 220 یان بۆ دەرھێنانی بەردە. ئەمە لە كاتێكدایە دۆخی كانەبەردە بەنرخەكانی پارێزگای سنە، زۆر ئاڵۆزە و زیاتر لە 70%ی ئەو كانزایە بەھۆی سەرمایەگوزاری نەكردن و پەرەپێنەدان، چالاكییەكانیان راوەستاندووە و ھیچ سوودیان لێ وەرناگیرێ.

ئەگەرچی پارێزگای سنە خاوەنی دەیان كانی مادەی گرانبەھایە، بەڵام سەرجەم بەرھەمەكانی ئەو كانانە بە شێوەی خاو و بە بەھایەكی كەم بۆ پارێزگاكانی تری ئێران رەوانە دەكرێن و لەو مادە كانزایانە ئاسن و پۆڵا و بەرھەمەكانی تر دروست دەكەن و بە نرخێكی بەرز رەوانەی بازاڕ دەكڕێن و سوودی زۆرتر دەگاتە خاوەن كارگەكان لە شوێنەكانی تری ئێران. ھێشتا كارگە و ناوەندی تواندنەوەی بەردی ئاسن لە پارێزگای سنە دانەمەزراوە و رەوانەی پارێزگاكانی تر دەكرێن.

ئەگەرچی حكوومەتی ئێران بەڵێنی داوە ژمارەیەك كارگەی تایبەت بۆ دروستكردنی بەرھەم لە مادە كانزاییەكان لە پارێزگای سنە دابمەرزێنێ، بەڵام ھێشتا ھیچ كام لەو بەڵێنانە جێبەجێ نەكراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …