“باران” كچە گۆرانیبێژی كوردی دانیشتوی ئەمریكا، لە دوای ئەوەی وەك باشترین گۆرانیبێژی گەنجی ئێران هەڵبژێردرا، خەڵاتی جیهانی Big Apple Music ساڵی ٢٠١٥ی زایینیشی مسۆگەر كرد.
“باران” بە راگەیاندنەكانی وتوویەتی: شانازی بەو خەڵاتەوە دەكات و لە داهاتوودا كاری جدیتر بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی گەورەتر دەكات و وتیشی “یەكێك لە خەونە گەورەكانی ژیانم هاتە دی”.
خەڵاتی سێوی گەورەی ساڵی ٢٠١٥ لە شاری هامبۆرگی وڵاتی ئەڵمان دابەش دەكرێت، خەڵاتەكەش تایبەتە بە هونەرمەندانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە توانیویانە زۆرترین ناوبانگ و سەركەوتن لە جیهاندا بەدەستبهێنن.
باران گەرچی كچێكی كورد و خەڵكی شاری مەهابادە، بەڵام زۆربەی گۆرانیەكانی بە زمانی فارسی وتووە و لە نێو ئێرانیەكاندا لایەنگرێكی زۆری هەیە.