سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

جیهان

تازه‌لاوی تورک، بوو به هێمای خۆپیشاندان

دوابه‌دوای مه‌رگی ‘بێرکین ئه‌لوان’ تازه‌لاوی تورکیه‌یی که له خۆپیشاندانه‌کانی هاوینی رابردوودا پێکرابوو، ناڕه‌زایه‌تی بۆ جارێکی تر شاره گه‌وره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌و پێکدادان له نێوان خه‌ڵک‌و پۆلیس هاته ئاراوه.

زۆرتر بخوێنەوە »

پارلمانی کریمێ بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا

دوای ئه‌وه‌ی روسیه هه‌ڕه‌شه‌ی راپرسیی له‌سه‌ر چاره‌نووسی کرێمی داو رۆژاواییه‌کان ناڕه‌زایه‌تییان به‌و هه‌ڵوێسته ده‌ربڕی، ئه‌مڕۆ پارلمانی هه‌رێمی کریمێ له حاڵێکدا 3رۆژی بۆ واده‌ی راپرسییه‌که ماوه، یه‌کلایه‌نه بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی دا.

زۆرتر بخوێنەوە »

خواردنی گۆشتی سەگ‌و پشیلە لە لایەن دانیشتووانی یەرمووك

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی رەشەمە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە شێوەی رەسمی حكوومەتی بەشار ئەسەدی بەوە تاوانبار كرد كە هاوڵاتیانی چادرگەی یەرمووكی بە برسیەتی هێشتووتەوە‌و ئەوەشی وەك چەكێكی كوشندە بەكار هێناوە. رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راپۆرتێكیدا بە ناوی ( خنكاندنی ژیان لە یەرمووك ) رایگەیاندووە، برسیی راگرتنی هاوڵاتیانی دانیشتووی چادرگەی یەرمووك وێنەی تاوانێكی جەنگیە كە تێیدا حكوومەتی سووریە بەرپرسیارە. لە كۆی 250 …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەگەری رێككەوتنی ئێران‌و كۆمەڵگای جیهانیی لە ئارادا نیە

كاترین ئێشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا وتی، هیچ گەرەنتیەك نیە بۆ ئەوەی وتووێژە ناوكیەكانی شەش هێزی گەورەی جیهانیی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بگاتە رێككەوتن. كۆماری ئیسلامیی بە پێی ئەو رێككەوتنە كاتیەی كە لە پاییزی رابردوو ئەنجامدرا ئەوەی قبووڵكرد كە لە بەرانبەر كۆمەڵێك ئاسانكاری نێونەتەوەیی لە بابەت گەمارۆكانی سەر ئێران، پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ ماوەی 6 مانگ بەرتەسك بكاتەوە. بەرپرسی سیاسەتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

رێبەری كورەی باكوور بە 100ی دەنگەكان لە پەرلەمانی سەركەوتنی بەدەستهێنا

راگەیاندنە فەرمیەكانی كورەی باكوور ئەوەیان تەئیدكرد كە كیم جونگ ئوون رێبەری ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانیدا، بە بەدەستهێنانی 100لە سەدی دەنگەكان‌و بە بێ هیچ دەنگێكی بێ لایەن سەركەوتنی بەدەستهێنا. كیم جوونگ وەكوو پاڵێوراوەكانی دیكەی پەرلەمانی كورەی باكوور، تاكە پاڵێوەری پێشنیاركراو بووە. بە وتەی چاودێرانی سیاسی هەڵبژاردە پەرلەمانیەكانی كورەی باكوور كە هەر 5 ساڵ جارێك بەڕێوەدەچێ مەجالێكە بۆ ئەوە لێكۆڵەرانی سیاسی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەقی دزەكردووی تەلەفوونی بەرپرسە ئوروپاییەكان لەسەر تەك تیرئەندازە ئۆكراینیەكان

بڵاوبوونەوەی گوێدانی تەلەفوونی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێستۆنی‌و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا گومانی ئەوەی هێنایە ئاراوە سەبارەت بەو تەك تیرئەندازانەی كە لە جەریانی نائارامیەكانی ئۆكراین گیانی چەندین كەسیان كردوتە قوربانیی. لەم گوێدانە تەلەفوونیەدا ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە بە پێچەوانەی ئیددعای نەیاران، تەك تیرئەندازەكان سەر بە ناڕازیان بوون كە بەم پیلانە ویستوویانە دەوڵەتی ئۆكراین بەدناو بكەن. ئۆرماس پائێت وەزیری كاروباری دەرەوەی ئێستۆنی …

زۆرتر بخوێنەوە »

14 ملیۆن مێرمنداڵێكی كچ لە ساڵدا دەبنە قوربانیی هاوسەرگیریی

سندووقی كۆمەڵی رێكخراوی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتی خۆی بە بۆنەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن لە بواری بەرزربوونەوەی گوشار بۆ سەر مێرمنداڵانی كچی ژێر 18 ساڵ تەمەن رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2020 هەر ساڵە 14 ملیۆن مێرمنداڵی كچ بە زۆر هاوسەرگیرییان پێ بكرێت. رێكخراوەكانی جیهانیی مافی مرۆڤ هەروەها سەبارەت بە دەرنجامەكانی ئەم گرفتە هوشداریان داوە‌و رایانگەیاندووە، مێرمنداڵانی كچ پاش …

زۆرتر بخوێنەوە »

عەرەبستان: ئیخوان‌ولموسلمین رێكخراوێكی تیرۆریستیە

عەرەبستانی سعوودی رۆژی هەینی 16ی رەشەمە بە شێوەی رەسمی رایگەیاند، رێكخراوی ئیخوان‌ولموسلمین گروپێكی تیرۆریستیە‌و وڵاتی میسریش پێشوازی لەم هەوڵەی عەرەبستان كردوو هاوكات داوای لە وڵاتانی دیكەی عەرەبی كردووە ئەم هەڵوێستە لە خۆیان نیشان بدەن. پاشای عەرەبستان رۆژی هەینی لە راگەیاندنێكی رەسمی كە لە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاوكرایەوە، ئێخوان‌ولموسلمین، گروپی جەبهە ئەلنەسرە‌و دەوڵەتی ئیسلامی عێراق‌و شام ناسراو بە داعشی وەك رێكخراوێكی …

زۆرتر بخوێنەوە »

گەڵاڵەی ئینترنێتی بێ بەرانبەر بۆ هەموو جیهان

شیركەتێكی نادەوڵەتی لە بواری ئینترنێت‌و زانیاری گەیاندن لە ئەمریكا، ئاماژەی بە گەڵاڵەیەك داوە كە بەو پێی هەموو كەس لە هەر شوێنێكی جیهان دەتوانێ بێ بەرانبەر كەڵكی لێوەربگرێت‌و كاتی تاقیكردنەوەی ئەم گەڵاڵەش بڕیارە لە نیوساڵی 2015 ئەنجام بدرێت. لەم گەڵاڵەدا بڕیارە تۆڕێك لە ماهوارەگەلی بچووك لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی جیهان‌و لە ئاستێكی نزیك بە گۆی زەوی سەقامگیر بكرێت‌و ئەم ماهوارە سیگناڵ دەنێرێتە …

زۆرتر بخوێنەوە »

95 لەسەدی گەمارۆكانی سەر ئێران ماوەتەوە

باراك ئۆباما سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە وتووێژێكی هەواڵنێرییدا رایگەیاند، تا ئێستاش 95 لە سەدی گەمارۆكانی سەر ئێران هەڵنەگیراوە‌و لەسەر جێی خۆی ماوەتەوە. سەرۆك كۆماری ئەمریكا وتی، سەرجەم ئەگەرەكان لە بابەت چۆنیەتی رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ پرسی ناوكیی ئێران لەبەردەستماندایە. ئەمە لەحاڵێكدایە كە نتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئۆباما باسی لەوە كردووە كە پێویستە سەرجەم بەرنامەی ناوكیی كۆماری ئیسلامیی هەڵپێچرێت‌و …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەرهێنەرێکی رەشپێست خەڵاتی ئۆسکاری ٢٠١٤ی پێ بەخشرا

رۆژی یەكشەممە 11ی رەشەمە لە شاری لۆس ئانجلێسی ئەمریكا، خەڵاتی ئۆسكاری باشترین فیلمی ساڵی 2014 بەخشرایە فیلمی 12 ساڵ كۆیلەتی لە دەرهێنانی دەرهێنەرێكی رەش پێست. لەم فیلمەدا ئێستیڤ مەك كوویین دەرهێنەری بریتانیایی، داستانی كۆیلەیەك كە لە سەردەكی پێش شەڕی ناوخۆیی لە ئەمریكا دەژیا، دەكاتە فیلمێكی بێوێنە. ئەم فیلمە هەروەها دوو خەڵاتی دیكەی ئۆسكاری وەرگرتووە‌و هاوكات خەڵاتی باشترین ئەكتەری رۆڵی دووهەمی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کریمێ: نوێنگه‌ی شه‌ڕی نیوه‌‌ئاشکرای ساردی نێوان روسیه‌و ئامریکا

به گوێره‌ی ئاژانسه نێود‌ه‌وڵه‌تییه‌کان، سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ هه‌ینی، زیاتر له 50چه‌کداری نه‌ناسراو به سواریی سێ کامیۆن، فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پارێزگای کریمێ‌ی باشووری ئۆکراینیان داگیر کردووه‌و رێگه ناده‌ن به‌رپرسه کاتییه‌کانی ئه‌و وڵاته بچنه ناو فڕۆکه‌خانه‌که‌وه.

زۆرتر بخوێنەوە »

سەرۆك وەزیرانی ئۆكراین پێشنیاركرا

رێبەرانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە ئۆكراین، ئارسنی یاتسنیۆكیان وەكوو سەرۆك وەزیرانی نوێ پێشنیاركرد كە ناوبراو یەكێك لە سیما ناسراوەكانی ناڕەزایەتیەكان دژی ویكتۆر یانۆكویچ بوو. گروپێك لە رێبەرانی كاتی لەوانە ئەلكساندر تۆرچینڤ یاریدەدەری سەرۆك كۆمار، رۆژی چوارشەممە چەندین پاڵێوراوی دیكەیان بۆ دەوڵەتی نوێ پێشنیاركرد. چاوەڕێ دەكرێ پەرلەمانی ئۆكراین ئەمڕۆ پێنجشەممە بە شێوەی رەسمی ئەو پاڵێوراوانە تەئید بكات. پێشتر ولادیمیر پووتین سەرۆك كۆماری …

زۆرتر بخوێنەوە »

دیاریكردنی دەوڵەتی نوێی ئۆكراین دواخرا

كاربەدەستانی ئۆكراین رۆژی سێشەممە 6ی رەشەمە رایانگەیاند، پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری‌و كابینەی نوێی دەوڵەت لە كۆتایی ئەم هەفتە بەڕێوە دەچێت. كاروباری دەوڵەتی لە ئۆكراین لە ئێستادا لە لایەن دەوڵەتێكی كاتی بە رێبەرایەتی ئەلكساندر تورچینۆف وتەبێژی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت. هاوكات سەرۆكی ناوەندی هەڵبژاردنەكانی ئۆكراین ئاماژەی بەوەدا، لەگەڵ بەشداریی یولیا تیمۆشنكۆ ركابەری سیاسی سەرۆك كۆماری پێشوو كە رۆژی شەممەی رابردوو لە زیندان …

زۆرتر بخوێنەوە »