سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

جیهان

له تورکیه ناڕه‌‌زایه‌تی دژ به‌ ئه‌ردۆغان په‌ره‌ده‌سێنێت

دوای ئاشکرابوونی فایلێکی ده‌نگی له ته‌له‌فونێکی ئه‌ردۆغان‌و تێوه‌گلانی چوار وه‌زیری له گه‌نده‌ڵییه‌کی گه‌وره‌ی ماڵی، داواکاریی بۆ له‌سه‌رکار لابردنی په‌ره‌ی سه‌ندووه.

زۆرتر بخوێنەوە »

ئیسرائیل: بەرنامەی ناوكی ئێران گەورەترین هەڕەشە بۆسەر جیهانە

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی دووشەممە 5ی رەشەمە لە چاوپێكەوتن لەگەڵ سەدر ئەعزەمی ئاڵمان باسی لەوەكرد، بەرنامەی ناوكی ئێران گەورەترین هەڕەشەی سەر ئەمنیەتی جیهانە. نتانیاهۆ‌و ئانگلا مێركل تەئكیدیان لەوەكردەوە، پێویستە كۆمەڵێك رێگە بگیردرێتە بەر بۆ ئەوەی پێش بە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەكی ناوكی بگیردرێت. ئیسرائیل چەندین جار نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆسیەی ناوكی ئێران دەربڕیوە‌و لەسەر ئەو بڕوایە وتووێژە …

زۆرتر بخوێنەوە »

محەمەد مورسی بە هاوكاری ئەمنیەتی لەگەڵ ئێران تاوانبار كرا

محەمەد مورسی سەرۆك كۆماری پێشووی میسر بە ناردنی بەڵگەی نهێنی دەوڵەت بۆ ئێران تاوانباركرا‌و لە ئەگەری ئەوەیكە ئەم سیخوڕیەی بەسەردا بسەپێت ئەگەری ئەوە لە ئارادایە بەرەوڕووی سزای توند بێتەوە. رۆژنامەی گاردیەن چاپی بریتانیا رۆژی دووشەممە 5ی رەشەمە لە بڵاوكراوەیەكی خۆیدا، محەمەد مورسی سەرۆك كۆماری ئیسلامگەرای سەر بە ئیخوان ولموسلیمینی بە ناردنی بەڵگەی نهێنی دەوڵەتی میسر بۆ سپای پاسدارانی ئێران تاوانبار …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئۆكراین: سەرۆك كۆمارێكی كاتی دیاریكرا

پەرلەمانی ئۆكراین دەسەڵاتی ڤیكتۆر ڤانۆكۆویچ سەرۆك كۆماری بە شێوەی كاتی بەخشیە ئەلكساندر تورچینێف سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە‌و ناوبراو رۆژی رابردوو بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی وەكوو سەرۆك كۆماری كاتی هەڵبژێردرا. تورینچێف داوای لە نوێنەرانی پەرلەمانی كردووە كە تا رۆژی سێشەممە 25ی فێوریە سەبارەت بە پێكهێَنانی دەوڵەتێكی یەكگرتووی نەتەوەیی بگەنە رێككەوتن. ناوبراو یەكێك لە نزیكترین هاوڕێیانی خاتوو تیمۆشنكۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووی …

زۆرتر بخوێنەوە »

ده‌سپێکردنی ئۆڵه‌مپیکی زستانه‌ی سۆچی له روسیه

ئۆڵه‌مپیکی زستانه‌ی سوچی 2014 له روسیه به به‌شداریی 88 وڵاتی دنیا ده‌ستیپێکرد. ئۆڵه‌مپیکی سوچی له‌و رووداوه وه‌رزشییه جیهانییانه‌یه که په‌راوێزی زۆری هه‌بووه‌ تاراده‌یه‌ک ناوه‌رۆکی ئۆڵه‌مپیکه‌که‌ی خستووه‌ته په‌راوێزه‌وه. کێشه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازان له روسیه‌و پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌و وڵاته له سه‌ره‌کیترین په‌راوێزه سه‌ره‌کییه‌کانی سوچی‌ن.

زۆرتر بخوێنەوە »

دایکێک دوای تووشبون به نه‌خۆشینێکی ده‌گمه‌ن ناتوانێ درێژه به ده‌رمان بدات

به پێی هه‌واڵێک له ده‌یلی میل ژنێک له ئه‌ندۆنێزی دوای ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشینێکی ده‌گمه‌ن به ناوی نورۆفیبرۆماتۆز بووه، بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ریان کردووه‌و ئه‌و ئێسته ناتوانێت درێژه به ده‌رمانی خۆی بدات.

زۆرتر بخوێنەوە »

پاش 18 مانگ یارمەتی مرۆڤدۆستانە گەیشتە شاری حومس

پاش لانیكەم 600 رۆژ گەمارۆدان، رۆژی هەینی 18ی رێبەندان یەكەمین كاروانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە گەیشتە شاری حومس لە سوریە‌و ئەم هەواڵەش لە لایەن وەزارەتی خەزانەداری ئەمریكا پشتڕاست كراوەتەوە. جێنیفر بساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێشوازیی لە رێككەوتنی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و رژیمی سووریە كرد‌و وتی، لە ئەنجامی ئەم ئاگربەستە كاتیە دەكرێ هێزە چەكدارەكان بهێنرێتە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەو یارمەتیانە بگاتە دەستی لانیكەم 2500 …

زۆرتر بخوێنەوە »

رێكخراوی تەندروستی جیهانی: شەپۆلێك لە شێرچەنجە بەڕێوەیە

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، جیهان لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوو لەبەردەم شەپۆلێكی گەورەی كوشندە بە ناوی شێرپەنجەیە‌و پێشبینی دەكرێت كە ئامارەكانی تووشبوون بەم نەخۆشیە تا 70 لە سەد بەرز بێتەوە كە دەكاتە 25 ملیۆن كەس لە ساڵدا. تەندروستی جیهانی لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە نەخۆشی شێرپەنجە كە هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانی ئەم نەخۆشیە بڵاوی كردوتەوە تەئكید دەكاتەوە كەڵك وەرگرتن …

زۆرتر بخوێنەوە »

هێند: دەستدرێژیی كرایە سەر مێرمنداڵێكی كچی ئێرانی

پۆلیسی هێند رۆژی سێشەممە 8ی رێبەندان رایگەیاند، پیاوێك لە ناوچەی توریستی گوا هەڵكەوتوو لە باشوری رۆژئاوای هێند دەسبەسەركراوە كە بە دەستدرێژیی كردنەسەر كچێكی 4 ساڵ تەمەنی ئێرانی تاوانبار كراوە. بە وتەی پۆلیسی هێند، رۆژی دووشەممە 7ی رێبەندان پیاوێكی 32 ساڵ تەمەن لە ئاوایی باكووری ئارپورا بە هێرشكردن بۆسەر كچێكی 4 ساڵ تەمەن كە خەڵكی ئێرانەو هاوڕێ لەگەڵ دایكی بە مەبەستی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بە بونبەست گەیشتنی وتووێژەكانی ژێنێڤی٢

سوریە‌و گروپەكانی نەیاری بەشار ئەسەد لەسەر چۆنیەتی پێكهێنانی حكوومەتی كاتی لە ژێنێڤ ئەنجامێكی ئەوتۆی لێ نەكەوتەوە‌و هاوكات دوو لایەن رایانگەیاند، بڕیاریانداوە كە تا كۆتایی وتووێژەكان درێژە بەو پرۆسەیە بدەن. ریما فلیحان ئەندامێكی یەكگرتووی نەیارانی بەشار ئەسەد ئەمڕۆ دووشەممە 7ی رێبەندان رایگەیاند، كۆبوونەوەكانی ئەمڕۆ بە هۆی هەوڵی نوێنەرانی دەوڵەتی سوریە بۆ بەلاڕێدابردنی ئەم وتووێژانە سەركەوتوو نەبوو. لە سێیەم رۆژی كۆبوونەوەكانی ژێنێڤ …

زۆرتر بخوێنەوە »

بانكی مۆن: یاسای بنەڕەتی تونس ئۆلگوویەكی باشە

بانكی مۆن سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان لە بابەت یاسای بنەڕەتی وڵاتی تونس رایگەیاند، بە بڕوای من تونس دەتوانێت بە پەسەندكردنی یاسای بنەڕەتی خۆی، ئۆلگوویەك بێت بۆ ناوچەكە. بە وتەی بانكی مۆن تێپەڕبوونی بەرەو دێمۆكراسی لە تونس هاوكات بوو لەگەڵ دیالۆگ‌و رێككەوتنێكی گشتی نێوان خەڵك‌و هەر بەم بۆنەوە بانكی مۆن بانگەوازی هەنگاونانی زیاتر بەرەو ئاشتی‌و ئارامی لە تونس بەرزكردەوە. كۆمەڵی گشتی …

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاكی مافی مرۆڤی چینی بە زیندان مەحكوومكرا

چالاكێكی بواری مافەكانی مرۆڤ لە چین كە دژی گەندەڵی لەو وڵاتە چالاكی دەركرد بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی گشتی لە رێگەی وەڕێخستنی كۆبوونەوەو خۆپیشاندان بە 4 ساڵ زیندان مەحكوومكرا. هاوكات كۆمەڵێكی دیكە لە چالاكان هاوڕێ لەگەڵ شو ژیبونگ لە ماوەی هەفتەی رابردوو موحاكمەكران‌و ئەمەش دژكردەوەی زۆربەی گروپەكانی چالاك لە بواری مافی مرۆڤی لێكەوتەوە. شو ژیبونگ لە مانگی ژوئیەی ساڵی رابردوو دەسبەسەرو …

زۆرتر بخوێنەوە »