چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ئۆكراین: سەرۆك كۆمارێكی كاتی دیاریكرا

پەرلەمانی ئۆكراین دەسەڵاتی ڤیكتۆر ڤانۆكۆویچ سەرۆك كۆماری بە شێوەی كاتی بەخشیە ئەلكساندر تورچینێف سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە‌و ناوبراو رۆژی رابردوو بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی وەكوو سەرۆك كۆماری كاتی هەڵبژێردرا.

تورینچێف داوای لە نوێنەرانی پەرلەمانی كردووە كە تا رۆژی سێشەممە 25ی فێوریە سەبارەت بە پێكهێَنانی دەوڵەتێكی یەكگرتووی نەتەوەیی بگەنە رێككەوتن.
ناوبراو یەكێك لە نزیكترین هاوڕێیانی خاتوو تیمۆشنكۆ سەرۆك وەزیرانی پێشووی ئۆكراینە كە لە ساڵی 2011 لە پەیوەندی لەگەڵ كەڵك وەرگرتنی نابەجێ لە دەسەڵات بە 7 ساڵ زیندان مەحكوومكرا‌و هاوكات رۆژی رابردوو بە پێی دەنگی پەرلەمان لە زیندان ئازادكرا.

لە درێژەی دەست لەكاركێشانەوەی وولودیمیر ریباك سەرۆكی پەرلەمانی ئۆكراین، ئەلكساندر تورچینێف لە حیزبی یولیا تیمۆشنكۆ وەكوو سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.