چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

پاش 18 مانگ یارمەتی مرۆڤدۆستانە گەیشتە شاری حومس

پاش لانیكەم 600 رۆژ گەمارۆدان، رۆژی هەینی 18ی رێبەندان یەكەمین كاروانی یارمەتی مرۆڤدۆستانە گەیشتە شاری حومس لە سوریە‌و ئەم هەواڵەش لە لایەن وەزارەتی خەزانەداری ئەمریكا پشتڕاست كراوەتەوە.

جێنیفر بساكی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێشوازیی لە رێككەوتنی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و رژیمی سووریە كرد‌و وتی، لە ئەنجامی ئەم ئاگربەستە كاتیە دەكرێ هێزە چەكدارەكان بهێنرێتە دەرەوە بۆ ئەوەی ئەو یارمەتیانە بگاتە دەستی لانیكەم 2500 كەسی مەدەنی كە لەو شارە گەمارۆ دراون.

هاوكات بەهیە ماردینی ئەندامی بەرەی یەكگرتووی سووریە رایگەیاند، شكانی ئەو گەمارۆ لە ئەندامی چاوپێكەوتنی چوار كاتژمێری ئەحمەد ئەلجربا سەرۆكی یەكگرتووی سوریە‌و سێرگێی لاورۆف وەزیری دەرەوەی رووسیە هاتەئاراوە.

شاری حومس یەكێك لەو وێنانەی دەیان شاری سوریەیە كە دانیشتووانەكەی بە خێرایی پێویستیان بە یارمەتی گەیاندنە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.