سەرۆك وەزیرانی ئۆكراین پێشنیاركرا

رێبەرانی بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە ئۆكراین، ئارسنی یاتسنیۆكیان وەكوو سەرۆك وەزیرانی نوێ پێشنیاركرد كە ناوبراو یەكێك لە سیما ناسراوەكانی ناڕەزایەتیەكان دژی ویكتۆر یانۆكویچ بوو.

گروپێك لە رێبەرانی كاتی لەوانە ئەلكساندر تۆرچینڤ یاریدەدەری سەرۆك كۆمار، رۆژی چوارشەممە چەندین پاڵێوراوی دیكەیان بۆ دەوڵەتی نوێ پێشنیاركرد.
چاوەڕێ دەكرێ پەرلەمانی ئۆكراین ئەمڕۆ پێنجشەممە بە شێوەی رەسمی ئەو پاڵێوراوانە تەئید بكات.

پێشتر ولادیمیر پووتین سەرۆك كۆماری رووسیە بڕیاریداوە بۆ بەدواداچوونی هێزەچەكدارەكان لە رۆژئاوا‌و ناوەندی وڵات لەوانە ناوچەكانی نزیك بە ئۆكراین مانۆڕێكی گەورە‌و خێرای نیزامی بەڕێوە ببەن.

لە لایەكی دیكەوە كۆمەڵێك نیگەرانی هەیە كە لەوانەیە ئەم وڵاتە 46 ملیۆنیە كە ناڕەزایەتیەكانی چەند هەفتەی رابردوو بووە هۆی وەلانانی ویكتۆر یانۆكویچ سەرۆك كۆماری لایەنگری رووسیە، ببێتە هۆی دابەشبوونی ئۆكراین بە دوو بەشی رۆژئاواو رۆژهەڵات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.