سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

خواردنی گۆشتی سەگ‌و پشیلە لە لایەن دانیشتووانی یەرمووك

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی رەشەمە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە شێوەی رەسمی حكوومەتی بەشار ئەسەدی بەوە تاوانبار كرد كە هاوڵاتیانی چادرگەی یەرمووكی بە برسیەتی هێشتووتەوە‌و ئەوەشی وەك چەكێكی كوشندە بەكار هێناوە.

رێكخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راپۆرتێكیدا بە ناوی ( خنكاندنی ژیان لە یەرمووك ) رایگەیاندووە، برسیی راگرتنی هاوڵاتیانی دانیشتووی چادرگەی یەرمووك وێنەی تاوانێكی جەنگیە كە تێیدا حكوومەتی سووریە بەرپرسیارە.

لە كۆی 250 هەزار كەسی دانیشتووی كەمپی یەرمووك كە تێیدا هاوڵاتیانی فەلەستینی بە هۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل‌و فەلەستین ئاوارەی ئەو شوێنە بوون لە ماوەی 5 مانگی رابردوو 128 كەس لە برسیەتی‌و بەكارهێنانی دەرمانی خراپ گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات رژیمی بەشار ئەسەد سەرەڕای گەمارۆدانی خواردن‌و رێگەنەدان بە گەیشتن هیچ خۆراك‌و هاوكاریەك، رۆژانەی بۆردومانی باڵەخانەكانی یەرمووك دەكەن.

ئەمەش لە حاڵێكدایە كە دانیشتووانی كەمپی یەرمووك ماوەیەكی زۆرە دەستیانداوەتە خواردنی گۆشتی سەگ‌و پشیلە‌و تەنانەت ئەو كاتانەی بە شوێن خواردندا دەگەڕێن لە لایەن تەك تیرئەندازەكانی حكوومەتی سووریە دەكوژرێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.