پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / جیهان / تازه‌لاوی تورک، بوو به هێمای خۆپیشاندان

تازه‌لاوی تورک، بوو به هێمای خۆپیشاندان

دوابه‌دوای مه‌رگی ‘بێرکین ئه‌لوان’ تازه‌لاوی تورکیه‌یی که له خۆپیشاندانه‌کانی هاوینی رابردوودا پێکرابوو، ناڕه‌زایه‌تی بۆ جارێکی تر شاره گه‌وره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌و پێکدادان له نێوان خه‌ڵک‌و پۆلیس هاته ئاراوه.هه‌ر دوابه‌دوای مه‌رگی ئه‌لوان‌و رژانه سه‌ر شه‌قامی لاوان، راگه‌یاندنه ئاڵمانییه‌کان هه‌واڵه‌که‌یان گواسته‌وه‌. به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی هه‌واڵنێریی ئاڵمان له‌و باره‌وه، 9مانگ پێش‌و له درێژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گه‌زی له تورکیه ئه‌وو تازه لاوه پێکراوه‌و ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌ر به‌و پێیه، ئه‌لوان هه‌شته‌مین قوربانیی بزووتنه‌وه‌ی گه‌زی‌ی تورکیه‌یه‌، که یه‌کێکیان پۆلیس بووه.

ئه‌گه‌رچی ده‌وترێت که ئه‌لوان به‌شداریی له ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا نه‌کردووه‌و له پشتی سه‌ریه‌وه پێکراوه، به‌ڵام دوای مه‌رگی، وێنه‌ی وه‌ک هێمایه‌ک به ده‌ستی هه‌زاران خۆپیشانده‌ره‌وه‌یه. دایکی ئه‌لوان له وته‌یه‌کدا به‌رپرسایه‌تیی راسته‌وخۆی مه‌رگی کوڕه‌که‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی‌ ئه‌ردۆغان‌.

دوابه‌دوای هه‌ڵچوونی جه‌ماوه‌ری ناڕازی‌و هێرشی هێزه ئه‌منییه‌کان له ئیستانبوڵ‌و چه‌ند شاری تری تورکیه‌و باکوور پێکدادان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌و چه‌ند که‌س بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

کوردێکی دیکە لە تاران گیانی بەخت کرد

ھاوڵاتیەکی دیکەی کورد لە تاران گیانی بەخت کرد. پاش گیانبەختکردنی مینا شێخی ژنە کوردی ٥٩ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.