پێنج شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2020
ماڵەوە / جیهان / کریمێ: نوێنگه‌ی شه‌ڕی نیوه‌‌ئاشکرای ساردی نێوان روسیه‌و ئامریکا

کریمێ: نوێنگه‌ی شه‌ڕی نیوه‌‌ئاشکرای ساردی نێوان روسیه‌و ئامریکا

به گوێره‌ی ئاژانسه نێود‌ه‌وڵه‌تییه‌کان، سه‌رله‌به‌یانیی دوێنێ هه‌ینی، زیاتر له 50چه‌کداری نه‌ناسراو به سواریی سێ کامیۆن، فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پارێزگای کریمێ‌ی باشووری ئۆکراینیان داگیر کردووه‌و رێگه ناده‌ن به‌رپرسه کاتییه‌کانی ئه‌و وڵاته بچنه ناو فڕۆکه‌خانه‌که‌وه.ئه‌گه‌رچی هیچ ئارم‌و پێناسه‌یه‌ک به جل‌و ئۆتۆمبێله‌کانی ئه‌و هێزانه‌وه نییه، به‌ڵام پشتیوانیکردنی هاوڵاتییانی دانیشتووی روسی زمانی ئه‌و شاره‌ لێیان‌و رێگری کردن له چوونه ناو فڕۆکه‌خانه‌که بۆ به‌رپرسانی کاتیی مه‌یله‌و رۆژاوای ئۆکراین وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ رووس بوونی ئه‌و هێزه باسکراوه، له ده‌نگوباسه‌ پێوه‌ندیداره‌کاندا.

پێشتر روسیه رایگه‌یاندبوو مانۆڕێکی سه‌ربازیی به‌ربڵاو له سه‌ر سنووری ئۆکراین به‌ڕێوه‌ ده‌بات‌و له‌و باره‌وه یه‌کێتیی ئوروپاو ئامریکا هۆشدارییان دابوو. ناکۆکیی نێوان روسیه‌و ئامریکا له سه‌ر گۆڕانکارییه‌کان له ئۆکراین کاتێک په‌ره‌ی سه‌ند که ئامریکا به ئاشکرا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئۆکراین، د‌ه‌سه‌ڵاتێکی دێمۆکراتیک بێت هه‌موو پشتگرییه‌کی لێده‌که‌ن. دوابه‌دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته‌و سوورتربوونی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی ئۆکراین له سه‌ر داواکارییان بۆ وازهێنانی سه‌رۆک کۆماری راکردووی ئه‌و وڵاته، روسییه هه‌موو هاوکارییه پێشووه‌کانی بۆ ئۆکراین راگرت.

سه‌رۆک‌ کۆماری کاتیی ئۆکراین له هه‌ڵوێستی به رووداوی کریمێ رایگه‌یاندووه مه‌به‌ستی روسیه له‌و کاره وروژاندنی کیێف‌ه بۆ هه‌‌ڵگیرساندنی شه‌ڕو ده‌ستگرتن به سه‌ر ئۆکرایندا. هه‌واڵده‌ریی بی‌بی‌سی له‌و باره‌وه له زاری ئه‌لێکساندێر تۆرچینف‌ه‌وه رایگه‌یاندووه: ‘روسیه به‌دوای سیناریۆیه‌که‌وه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئابخازیا به‌ڕێوه‌‌چوو. کاتێک که به وروژادنی کێشه‌یه‌ک، ده‌ستیان کرد به داگیرکردنی ناوچه‌که’.

کریمێ هه‌رێمێکی خودموختاره له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئۆکراین‌و زۆرینه‌ی دانیشتوانی رووسن. له نه‌خشه‌کانی ژێردا رێژه‌ی دانیشتووان‌و ئاکامی ده‌نگدانی ساڵی 2010 به گوێره‌ی هه‌رێمه جیاوازه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌بینرێت.

نه‌خشه‌کان: cnn

 

 

بابەتی هاوپۆل

ولی نصیری از زندان سنندج آزاد شد

دیروز چهارشنبه ۹ مهرماه، ولی نصیری شهروند ٥٧ سالە اهل روستای تنگیسر از توابع شهر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.