سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

ئەگەری رێككەوتنی ئێران‌و كۆمەڵگای جیهانیی لە ئارادا نیە

كاترین ئێشتۆن بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا وتی، هیچ گەرەنتیەك نیە بۆ ئەوەی وتووێژە ناوكیەكانی شەش هێزی گەورەی جیهانیی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران بگاتە رێككەوتن.

كۆماری ئیسلامیی بە پێی ئەو رێككەوتنە كاتیەی كە لە پاییزی رابردوو ئەنجامدرا ئەوەی قبووڵكرد كە لە بەرانبەر كۆمەڵێك ئاسانكاری نێونەتەوەیی لە بابەت گەمارۆكانی سەر ئێران، پیتاندنی ئۆرانیۆم بۆ ماوەی 6 مانگ بەرتەسك بكاتەوە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەوەی یەكیەتی ئوروپا رۆژی یەكشەممە 18ی رەشەمە رایگەیاند، وتووێژەكانی 7ی رەشەمە بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی گشتیی نێوان ئێران‌و كۆمەڵگای جیهانیی زۆر ئەستەم‌و پڕ كێشەیە.

وتووێژە ناوكیەكان لەگەڵ ئێران لە كاتی لەحاڵی دەسپێكردنەوەدایە كە خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی‌و كۆمەڵێكی بەرچاو لە كاربەدەستانی پایەبەرزی تاران لەوانە فەرماندەكانی سپا تەئكیدیان كردەوە كە هیچ خۆشبینیەكیان بە وتووێژەكان نیە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.