چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەقی دزەكردووی تەلەفوونی بەرپرسە ئوروپاییەكان لەسەر تەك تیرئەندازە ئۆكراینیەكان

بڵاوبوونەوەی گوێدانی تەلەفوونی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێستۆنی‌و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپا گومانی ئەوەی هێنایە ئاراوە سەبارەت بەو تەك تیرئەندازانەی كە لە جەریانی نائارامیەكانی ئۆكراین گیانی چەندین كەسیان كردوتە قوربانیی.

لەم گوێدانە تەلەفوونیەدا ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە بە پێچەوانەی ئیددعای نەیاران، تەك تیرئەندازەكان سەر بە ناڕازیان بوون كە بەم پیلانە ویستوویانە دەوڵەتی ئۆكراین بەدناو بكەن.

ئۆرماس پائێت وەزیری كاروباری دەرەوەی ئێستۆنی لە وتووێژێكی تەلەفوونی بە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتی ئوروپای وتووە، دەوڵەتی نوێی ئۆكراین خوازیاری لێكۆڵینەوە لە بابەت مەسەلەی ئەو تەك تیرئەندازانەی گیانی چەندین كەسیان كردوتە قوربانیی نیە.

لە جەریانی ناڕەزایەتیەكان لە ئۆكراین كە زیاتر لە دوو مانگە درێژەی كێشاوە‌و بووە هۆی رووخانی دەوڵەت، لانیكەم 88 كەس گیانیان لەدەستداوە. دەوڵەتی پێشوو‌و نەیاران هەركامەیان لایەنی بەرانبەر بە تاوانبار دەزانن‌و دەوڵەتی نوێی ئۆكراینیش وتوویەتی، لێكۆڵینەوەكان لەوبارەوە درێژەی دەبێت.
 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.