هەواڵ

رێژەی ئەو ھاوڵاتیە کوردانەی لە رووداوی فڕۆکە گیانیان لەدەستدا گەیشتە ١٠ کەس

بە پێی دوایین ھەواڵەکان، بە ئاشکرا بوونی گیانلەدەستدانی ژن و مێردێکی خەڵکی سنە، رێژەی ئەو ھاوڵاتیە کوردانەی لە فڕۆکە ئۆکراینەکە کە ئەمڕۆ لە تاران کەوتە خوارەوە گەیشتە ١٠ کەس. بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی بەفرانبار، فڕۆکەیەکی بۆئینگ ٧٣٧ سەر بە شرکەتێکی وڵاتی ئۆکراین پاش فڕین لە فڕۆکەخانەی خومەینی لە شاری تاران کەوتە خوارەوە و ھەموو ١٦٧ مسافرەکە و ٩ خزمەتکاری فڕۆکەکە …

زۆرتر بخوێنەوە »

٨ ھاوڵاتی کورد بە ھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە لە تاران گیانیان لەدەستداوە

بە ھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لە تاران ھەموو مسافرەکانی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا کە ٨ کەسیان ھاوڵاتیانی کورد پێکی دەھێنن. بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی بەفرانبار، فڕۆکەیەکی بۆئینگ ٧٣٧ سەر بە شرکەتێکی وڵاتی ئۆکراین پاش فڕین لە فڕۆکەخانەی خومەینی لە شاری تاران کەوتە خوارەوە و ھەموو ١٦٧ مسافرەکە و ٩ خزمەتکاری فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا. لەو رێژەیە ١٤٧ کەسیان ھاوڵاتیانی ئێرانی پێکی …

زۆرتر بخوێنەوە »

اعزام تیم ویژە بیت خامنەای بە کوردستان

ھیاتی ۳ نفره با نام ” چشمه صلح” در روزهای گذشته در سنندج به بهانه بررسی پدیده کولبری و حوادث آبان ماه حضور پیدا کردند. این هیات کە مستقیما از نمایندگی خامنەای بە کوردستان اعزام شدە بودند، در دفتر هفته نامه #آگرین_روژ متعلق بە محمود محمودی در سنندج و باحضور حدود ۳۰ نفر از فعالین حکومتی کە اسم آنھا در …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانبەختکردنی کۆڵبەرێکی دیکە پاش ١٠ رۆژ لە بریندار بوونی

کۆلبەرێک بە ناوی #خدر_بینەوا خەڵکی ئاوایی #کۆڕبناو سەر بە شاری #سەردەشت بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی بەخت کرد. #خدر_بینوا ١٠ رۆس پێش و لە ڕوژی هەینی ٦ی بەفرانبار۱۳۹٨ی ھەتاویی، لە سنووری #قەڵەرەش سەر بە شاری #سەردەشت لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێرانەوە بە توندی بریندار کرا. بە داخەوە ئەمڕۆ ۱٦ی بەفرانبار دوای ١٠ ڕۆژ ململانێ کردن لەگەڵ برینەکانی گیانی بەخت …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار و دەستگیرکردنی ٢١ کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیم

شەوی رابردوو ١٤ی بەفرانبار، ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنووری #قتور و لە بەرزاییەکانی ئاوایی #بلجوک دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان خستووەتە کەمین و تەقەیان لێ کردوون. بە ھۆی ئەم تەقە کردنەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی #عەلی_یوسفی ٢٥ ساڵە و #بێھنام_عەلیزادە ٢٠ ساڵە بە توندی بریندار بوون. شایەتحاڵەکان دەڵێن لە کوێستانەکانی #گەر_بران و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقە لەم کۆڵبەرانە کراوە. دەوترێ …

زۆرتر بخوێنەوە »

قاسم سولەیمانی و چەند فەرماندەی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵا کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی ١٣ی بەفرانبار، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەبوو مێھدی مۆھەندس لە رێبەرانی حەشدی شەعبی عێراق و چەند فەرماندەی پلە بەرزی حەشدی شەعبی و حزبوڵڵای لوبنان لە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغداد کوژران. سپای پاسداران چەند سات لەوەپێش ئەم ھەواڵەی پشتڕاست کردەوەو پێنتاگۆن، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکایش وێڕای پشتڕاست …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆزینەوەی تەرمی ئەشکەنجە کراوی ھاوڵاتیەکی دیکە لە شاری جوانڕۆ

تەرمی کەسێکی ئەشکەنجە کراوی دیکە لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە. ھاوڵاتیەکی کوردی بەساڵاچوو بە ناوی #ھاشم_مورادی کە، رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن ھێزەکەنی رژیمی ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرابوو و لە ژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانەدا گیانی بەخت کردووە، تەرمەکەی لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە. تەرمی ھاشم مورادی دوێنێ چوارشەممە ١١ی بەفرانبار، لە دەوروبەری چۆمی #سەفی_ئاوا کە ئاسەواری ئەشکەنجەشی پێوە دیارە، دۆزرایەوە. …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەرکردنی حوکمی ئێعدام و زیندان بۆ دوو چالاکی سیاسی کورد

لقی یەکی دادگای ئینقلابی #سنە #ھوشمەند_عەلیپوور خەڵکی سەردەشت و #محەمەد_ئوستادقادر خەڵکی سەقز بە ئێعدام و زیندان مەحکووم کرد. بە پێی ئەو حوکمەی کە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە دەریکردووە، ھوشمەند عەلیپوور بە ئێعدام و محەمەد ئۆستادقادر بە پێنج ساڵ زیندان حوکم دراون. ھۆکاری حوکی ناڕەوای ئەم دوو چالاکە سیاسیە کوردە، شەڕ لەگەڵ خودا و ئەندامیەت لە حزبێکی کوردستانی راگەیەندراوە. حوکمی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دکتۆر ناسر ھێمەتی دەستگیر کرا

دکتۆر #ناسر_ھێمەتی لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا. ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی بەفرانبار، #ناسر_ھێمەتی دکتۆری کوردی خەڵکی #ئیلام و دانیشتووی شاری #ئیسفەھان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ئاستێکی بەرچاو چالاکی ھەیە، بە ھۆی پشتیوانی لە بانگەوازی رۆژی پێنجمی بەفرانبار و داواکاریی خەڵک بۆ رێزگرتن لە گیانبەختکردووانی ئەم دواییانە، لە لایەن ھێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کرا. …

زۆرتر بخوێنەوە »

ھومایون بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز رەوانەی زیندان کرا

#ھومایون_بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز جارێکی دیکە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی #سنە کرا. ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی بەفرانبار، #ھومایون_بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز بە مەبەستی تێپەڕاندنی ٢ ساڵ و ٦ مانگ و ١٥ رۆژ حوکمی زیندان، رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە کرا. ناوبراو پێشتر بە ماوەی ٥ مانگ لە گرتووخانەدا بوو و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

لانیکەم ٦٦ چەکداری ئێرانی و عێراقی لە ھێرشەکانی ئەمریکا کوژراون

لانیکەم ٤١ ئەندامی سپای قودسی ئێران و ٢٥ کەس لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە ھێرشەکان بۆ سەر حزبوڵڵا لە عێراق کوژراون. ھەواڵنێری ئەلعەرەبیە لە عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٩ی بەفرانبار باسی لە چوونە سەرەوەی ئاماری کوژراوان بە ھۆی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پایەگاکانی حزبوڵڵای عێراق کە لە ژێر چاودێری ئێراندایە، کرد و رایگەیاند لەم ھێرشانەدا ٤١ ئەندامی سپای قودسی …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر و مەحکوم کردنی چوار ئەندامی ناوەندی نووسەرانی ئێران

لە درێژەی رەوتی رەشبگیری و دەرکردنی حوکمی ھەڕەمەکی بۆ چالاکانی بوارە جۆراوجۆرەکان لە ئێران، ئەندامێکی ناوەندی نووسەرانی ئێران دەستگیر کرا و سێ ئەندامی دیکەی ئەو ناوەندەش حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپا. دادگای پێداچوونەوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە #تاران، #بەکتاش_ئابتین، #رەزا_خەندان_مهابادی دوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی نووسەرانی ئێرانی هەر کامەو بە ٦ ساڵ زیندان و #کەیوان_باژن بە ٣ ساڵ و ٣ مانگ …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت

ھێزەکانی رژیم لە سنووری سەردەشت ژمارەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا. ئێوارەی دوێنێ ھەینی ٦ی بەفرانبار، ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران ژمارەیەک کۆڵبەریان لە سنووری سەردەشت دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٢٨ ساڵ تەمەن بە ناوی #محەمەد_رەشیدزادە خەڵکی ئاوایی #قەلەڕەش گیانی لەدەستدا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ھەر دوێنێ، کەڵبەرێکی دیکە بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژران و بریندار بوونی دوو کاسبکار بە تەقەی ھێزەکانی رژیم لە دیواندەرە و سەردەشت

ھێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە نزیک شاری #ئەندیمشک کاسبکارێکی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتوویانە. ناوی ئەم کاسبکارە #سەعدی_سەفایی و خەڵکی شاری #دیواندەرە بووە و ئەمڕۆ ھەینی ٦ی بەفرانبار، لە دەوروبەری شاری ئەندیمشک بە تەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی رژیم کوژراوە. ئەو کاسبکارە لە حاڵێکدا تەقەی لێ کراوە کە ھیچ بارێکی پێ نەبووە. بە پێی راپۆرتێکی دیکە، کۆڵبەرێک بە ناوی #خدر_بینەوا کوڕی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی پڕشکۆی چلەمین رۆژی گیانبەختکردنی مینا شێخی لە سەقز + وێنە

وێڕای کەشی توندی ئەمنیەتی و ھەڕەشە و گوڕەشە لە بنەماڵەکەی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و فەرمانداریی شاری #سەقز، رێوڕەسمی یادی چلەمین رۆژی #مینا_شێخی لە گیانبەختکردووانی ئەم دواییانەی خۆپیشاندانەکان دژی رژیمی ئێران، لە گۆڕستانی #ئایچی و بە بەشداریی بنەماڵە و خەڵکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری شاری سەقز بەڕێوە چوو. ئەم رێوڕەسمە کە رۆژی رابردوو پێنجشەممە ٥ی بەفرانبار بەڕێوەچوو، تێیدا بابەتێکی تێروتەسەل لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی ٣ ھاوڵاتی کورد لە تاران + وێنە

ھاوکات لەگەڵ بانگەوازی ھێز و لایەنە سیاسیەکان بۆ رێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووانی ئەم دواییە، ٣ ھاوڵاتی کورد لە شاری #دەماوەند لە پارێزگای #تاران دەستگیر کران. بە پێی ھەواڵێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سێ ھاوڵاتی کورد خەڵکی ئاوایی #ئەوێھەنگ سەر بە شاری #سنە، لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە لە شاری #دەماوەند لە پارێزگای #تاران دەستگیر و راپێچی گرتووخانە کراون. دەوترێ ئەم …

زۆرتر بخوێنەوە »