چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

رێژەی ئەو ھاوڵاتیە کوردانەی لە رووداوی فڕۆکە گیانیان لەدەستدا گەیشتە ١٠ کەس

بە پێی دوایین ھەواڵەکان، بە ئاشکرا بوونی گیانلەدەستدانی ژن و مێردێکی خەڵکی سنە، رێژەی ئەو ھاوڵاتیە کوردانەی لە فڕۆکە ئۆکراینەکە کە ئەمڕۆ لە تاران کەوتە خوارەوە گەیشتە ١٠ کەس.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی بەفرانبار، فڕۆکەیەکی بۆئینگ ٧٣٧ سەر بە شرکەتێکی وڵاتی ئۆکراین پاش فڕین لە فڕۆکەخانەی خومەینی لە شاری تاران کەوتە خوارەوە و ھەموو ١٦٧ مسافرەکە و ٩ خزمەتکاری فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.

لەو رێژەیە ١٤٧ کەسیان ھاوڵاتیانی ئێرانی پێکی دەھێنن کە ١٠ کەسیان ھاوڵاتیانی کوردی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بوون.

نێوی ھاوڵاتیە کوردەکان کە پێنج کەسیان خەڵکی مەھاباد و دانیشتووی وڵاتی کانادا بوون و ھەروەھا بنەماڵەیەکی سێ کەسی خەڵکی سەقز و ژن و مێردێکی خەڵکی سنە، بریتین لە:

1. فاتمه (سروه) پەساوەند
2. عایشه (سنور) پوورقادری
3. ئەوین ئەرسەلانی
4. هیوا مەولانی
5. کوردیا مەولانی
6. ئاروین مورەتەب
7.ئایدا فەرزانە
8. رزگار رەحیمی و ھاوسەرە دووگیانەکەی و منداڵە کچەکەیان

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …