هەواڵ

برینداربوونی دوو کۆڵبەری دیکە بە دەستی ھێزەکانی رژیم

رۆژی ھەینی ٤ی رێبەندان ١٣٩٨، ھێزە ئینتزامییەکانی رژیم لە سنووری گەچتومەرز لە شاری سەڵماس تەقایان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێک بناوی سالار رەحمانی ٢٣ ساڵە بە توندی بریندار بووە. ئەم کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی شمونین لە ناوچەی سنووری گەچتورمز بووە. ھاوکات و لە ھەمان رۆژدا، ھێزەکانی رژیم لە ناوچە سنووریەکانی سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەکی دیکە لە کۆڵبەران کردووە و لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ھەزار کەس بە ھۆی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان

شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٦.٨ ریشتەر شاری ئامەد (دیاربەکر) لە باکووری کوردستان_تورکیەی ھەژاند و بووە ھۆی ماڵوێرانیەکی زۆر. به‌پێی دوایین زانیارییە بڵاوکراوەکان لەمبارەوە، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، تاوه‌كو ئێستا 20 كه‌سن و هه‌روه‌ها هەزار و 15كه‌سی دیكه‌ش بریندارن و زیانێکی ماڵی زۆریشی لێ کەوتەوە. دەوترێ ئەم بوومەلەرزە بەھێزە، لە چەندین شاری رۆژھەڵات و باشووری کوردستانیش ھەستی پێ …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە سنە

چالاکێکی مەدەنی کە ھاوکات لە نێو گرووپە شاخەوانیەکانی شاری سنە چالاکی دەکرد لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا. فەردین مورادی ناوی ئەو لاوە کوردەیە کە لە نێو دووکانەکەی وێڕای دەستبەسەرا گرتنی کەلوپەلە شەخسیەکەی، دەستگیر و راپێجی شوێنێکی نادیار کراوە. تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ھەواڵە ھۆکاری دەستگیر کردن و شوێنی راگرتنی فەردین مورادی نادیارە و وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، ھیچ زانیارییەک لە …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانبەختکردنی یەکێکی دیکە لە ناڕازیان لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی ئێران

مورادعەلی حوسێنی، یەکێکی دیکە لە ھاوڵاتیانی ناڕازی کە لە مانگی خەزەڵوەر لە قاڵای حەسەن خان لە رۆژئاوای شاری تاران دەستگیر و لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانی لەدەستدا. لە ماوەی رۆژانی رابردوو پۆلیس لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو پەیوەندی گرتووە و پێانی راگەیاندووە کە، وەرن تەرمی رۆڵەکەتان کە لە یەکێک لە باخەکەنی شەھریار دۆزراوەتەوە، وەری بگرن. مورادعەلی حوسێنی نیگەھبانێکی سادە بووە و …

زۆرتر بخوێنەوە »

ئەفشین حوسێن ‌پەناهی” پاش ٥ ڕۆژ مەرەخەسی گەڕێندرایەوە زیندان

“ئەفشین حوسێن ‌پەناهی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هاتبووە مەرەخەسییەوە و پاش ٥ ڕۆژ گەڕێندرایەوە زیندان. “ئەمجەد حوسێن‌ پەناهی”، چالاکی مافی مرۆڤ و برای “ڕامین و ئەفشین حوسێن ‌پەناهی”، لەو بارەیەوە دەڵێ: “ئەفشین لە مێژە لە ئێشی لاق  و نێوقەدی ئازار دەچێژێت و بنەماڵەکەمان داوامان کردبوو کە لە دەرەوەی زیندان …

زۆرتر بخوێنەوە »

بانگھێشتی ئەندامێکی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

ێسکەندەر لوتفی ئەندامی ئەنجومەنی سنفی مامۆستایانی کوردستان و مەریوان و ئەندامی شورای ھاوئاھەنگی رێکخراوە سنفیەکانی مامۆستایانی ئێران بۆ جاری شەشم لە ماوەی چوار مانگی رابردوو بانگھێشتی دادگا کرا. بە پێی بانگھێشتنامەیەک کە رۆژی دووشەمە ٣٠ بەفرانبار دراوە بە دەفتەری ساڵەح نیکبەخت پارێزەری ناوبراو، دەبێ رۆژی دووشەمە ٧ی رێبەندان لە لقی ١٠٤ی دادگای سنە ئامادە ببێت. پێشتریش چەندین جار لە ماوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

پشتڕاست کردنەوەی حوکمی ئێعدامی زیندانیەکی سیاسی کورد

حوکمی ئێعدامی زیندانیەکی سیاسی کورد لە لایەن دادگای رژیم لە شاری ورمێ پشتڕاست کرایەوە. لە ماوەی رۆژانی رابردوو، حوکمی ئێعدامی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی شاری شنۆ کە ئێستا لە بەندیخانەی شاری ورمێ ڕاگیراوە، پشتڕاست کراوەتەوە. دەوترێ، ئەو حوکمی لەلایەن لقی دووی دادگای رژیم لە ھرمێ بە سەرۆکایەتی قازی شەیخلوو، پشتڕاست کراوەتەوە و هەمان ڕۆژیش ئەو حوکمە ناڕەوایە بە …

زۆرتر بخوێنەوە »

کەوتنەخوارەوەی کۆڵبەرێک لە بەرزایەکانی تەتە لە هەورامان + ڤیدیۆ

رۆژی پێنجشەممە ۲٦ی بەفرانباری ۱۳۹٨، کۆڵبەرەێک بە ناوی #جەماڵ_باڵکی خەڵکی ئاوایی #باڵک لە بەرزایەکانی شاخی تەتە لە ناوچەی ھەورامان کەوتۆتە خوارێ و بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسە، ناوبراو بە هاوکاری کۆڵبەرانی دیکە کە لەو شوێنە بوون، بۆ چارە سەری پزشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری #مەریوان.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی ٢ چالاکی مەدەنی لە شاری دێگولان

دوێنێ سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ھێزە ئیتلاعاتیەکانی رژیم دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی #سیروس_عەباسی و ھاوسەرەکەی #فەریدە_وەیسی لە شوێنی کارەکەیان (فێرگەی زانست) لە شاری #دێگولان دەستگیر کردووە. ھێزەکانی رژیم ھەروەھا #ئازاد_عەباسی برای سیروس عەباسی کە کاتی دەستگیر کردنەکەیان لە شوێنی کارەکەی ئەوان بووە، دەستگیر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستووە. دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیم تا ئێستا ھیچ وڵامێکیان بە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراوان …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوشتنی کاسبکارێکی دیکە بە دەستی ھێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە کرماشان

رۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ھێزە ئینتزامیەکانی رژیم ئۆتۆمبیلی کاسبکارێک بە ناوی #عەلی_نادری داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ کوشتوویانە. ئەم جینایەتە لە سێ ڕیانی #قازانجی لە نێوان #کرماشان، #کامیاران و #روانسەر روویداوە و ھێزە ئینتزامیەکان وەکوو ھەمیشە ئەم کاسبکارەیان بە گومانی ھەڵگرتنی باری قاچاخ داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە. شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە سێ گوللە بەر جەستەی کەوتووە. عەلی نادری …

زۆرتر بخوێنەوە »

مەرگی گوماناویی دکتۆر جەلال حاجی زادە

دکتۆر #جەلال#حاجی_زادە کە دوێنێ بە هۆی جەڵتەی دڵ گیانی لە دەست دا، چەند رۆژ پێش وتارێکی لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی نوسیبوو و نێوەرۆکی وتارەکە بەم شێوەیە بوو: ” قاسم، درێژە پێدەری عەقڵی ئێرانی بوو کە لە داریووش بەم لاوە خۆی لە توسعەتەڵەبی نیزامی دەبینییەوە و قوربانی سەرەکی ئەو سیاسەتەش ئێرانی و کوردەکان بوون کە بە مردنی قاسم سولەیمانی ئەو سیاسەتش …

زۆرتر بخوێنەوە »

گیانبەختکردنی دوو کەسی دیکە لە خوپیشاندەرانی خەڵکی کرماشان لە ژێر ئەشکەنجەدا + وێنە

دوو کەسی دیکە لە خۆپیشاندەرانی کرماشانی کە لە رەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستگیر کرابوون، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانیان بەخت کرد. تەرمی #سەردار_ئەعزەمی کرێکاری کوردی دانیشتووی #تاران کە لە رەوتی دووھەمین رۆژی خۆپیشاندانەکان لە شاری #پەرەند لە پارێزگای تاران بێ سەروشوێن ببوو، درایەوە بە بنەماڵەکەی و لە ئاوایی #قشڵاق سەر بە بەشی #شاھۆ لە شاری #روانسەر ئەسپەردە کرا. دەوترێ …

زۆرتر بخوێنەوە »

دانشگاه ماینس عزا دار پانیس سلطانی است

    گزارش آکسیون فوروم دمکراتیک ایرانیان شهر ماینس گزارش گر ناهید جعفرپور در ساعت 6 و 18 دقیقه بامداد روز چهارشنبه، یک فروند هواپیمای بوئینگ ۷۳۷ اوکراین با 176 سرنشین در حالی که از فرودگاه خمینی به پرواز درآمد، سقوط نمود. این واقعه کمی پس از آن رخ داد که ایران در پاسخ به کشتن قاسم سلیمانی به پایگاه …

زۆرتر بخوێنەوە »

اعتراف رژیم بە انھدام ھواپیمای مسافربری اکراین

ستاد کل نیروھای رژیم جمھوری اسلامی کە خامنەای ریاست کل آن را بر عھدە دارد، با انتشار بیانیەای مسئولیت انھدام ھواپیمای مسافربری اکراینی بە مقصد تھران_کی‌یف را بر عھدە گرفت. ھمچنین حسن روحانی رئیس جمھور رژیم ایران نیز این خبر را تائید و بە این جنایت کە موجب مرگ ١٧٩ نفر شھروند مدنی شد اعتراف کردە است. در پیام ستاد …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە تەقەی ھێزەکانی ئێران + ڤیدیۆ

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱۹ی بەفرانبار ۱۳۹٨ی ھەتاوی، کاتژمێر ۱۰ی بەیانی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران لە سنووری #چاڵدوران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی #مەجید_مظلومی خەڵکی ئاوایی #چخۆر_کندی بە توندی بریندار کراوە. دەوترێ مەجید فیشەک بەر دڵی کەوتووە و بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری #ئەردەشیر لە باکوری کوردستان کراوە و ئێستا گوازراوەتەوە …

زۆرتر بخوێنەوە »

44 کشتە و مجروح بر اثر سقوط اتوبوس تهران_گنبد_سواد_کوه

امروز پنچشنبه 19 دیماه، بر اثر سقوط یک دستگاه اتوبوس مسافربری به دره ائی در محدوه دوآب – فیروز کوه به قائمشهر 20 نفر جان خود را از دست دادند و 24 نفر دیگر مجروح شدند. در میان جابناخته گان 10 مرد و 9 زن و یک جنین دیده می شود. و در جریان این حادثه 16 مرد و 8 …

زۆرتر بخوێنەوە »