هەواڵ

ئاکۆ جەلیلیان لێکۆڵەر و نووسەری کورد لە کرماشان دەستگیر کرا

لە درێژەی رەوتی رەشبگیریی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت چالاکانی بوارە جیاوازەکان، عەباس ( ئاکۆ) جەلیلیان نووسەر و لێکۆڵەری کورد، شەوی رابردوو لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی لە دەوروبەری شاری کرماشان، دەستگیر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا. ھێزەکانی ئیتلاعات وێڕای دەستگیر کردنی ئەم نووسەرە ناسراوەی کوردستان، دەستیان بە سەر کەلوپەلە شەخسیەکانیشی لەوانە لەپ تاپ، کتێبەکان، مۆبایل، ھارد و …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری سەردەشت

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٤ی سەرماوەز هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری #دۆڵەبی سەر بە شاری سەردەشت تەقەیان لە دەستەیەک #کۆڵبەر کردوە کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک ۱٦ ساڵان بە ناوی #هادی_حسێنی خەڵکی شارۆچکەی #ڕەبەت بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە. جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە شەوی رابردوو شەممە۲۳ی مانگی سەرماوەز لە ناوچەی بێمزەڕەتەی شاری شنۆ هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک …

زۆرتر بخوێنەوە »

دۆزینەوەی تەرمی لاوێکی دیکە لە بەنداوی گاڕان_مەریوان

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی مانگی سەرماوەز، کاتژمێر ٥ی ئێوارە تەرمی لاوێکی ٢٨ ساڵە لە بەنداوی گاڕانی مەریوان دۆزرایەوە. ئەم تەرمە ھی لاوێکە بە ناوی ئرشاد رەحمانی و ئاسەواری ئەشکەنجە بەسەر جەستەی دیارە و کاسەی سەریشی شکاوە. لە ماوەی رۆژانی رابردوودا و لە بەنداو، چۆم و دەوروبەری شارەکانی کوردستان و خوزستان تەرمی ژمارەیەک لاو دۆزراوەتەوە و دەزگا ئەمنیەتیەکانی رژیمیش دانیان بە بوونی …

زۆرتر بخوێنەوە »

کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەستی ھێزەکانی رژیم لە شنۆ+وێنە

ئەمشەو شەممە۲۳ی مانگی سەرماوەز لە ناوچەی بێمزەڕەتەی شاری شنۆ هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی #عەزیز_مەعروفی خەڵکی ئاوایی “بێ مزەرەتە” بە تەقەی راستەوخۆی ئەو ھێزانە گیانی لە دەست داوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

زیندانیەکی سیاسی گیانی لە مەترسیدایە

چەنگیز قەدەم خێری، بەندکراوی سیاسیی کورد کە بۆ بەندیخانەی شاری مەسجد سلێمان لە پارێزگەی خوزستان دوور خراوەتەوە، ماوەی چوار رۆژە مانی لەخواردن گرتووە و لە دۆخێکی مەترسیدار دایە. چەنگیز قەدەم خێری کە ماوەی ٩ ساڵه لە بەندیخانەکانی ئێراندا راگیراوە، ماوەی چوار رۆژە دەستی داوەتە مانگرتن و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. ئەو زیندانییە سیاسیە کوردە ساڵی رابردووش بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رێگری …

زۆرتر بخوێنەوە »

چالاکێکی ئەدەبی خەڵکی بۆکان سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

دادگای شاری بۆکان بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، تێکدانی نەزمی گشتی، پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و چالاکی ژینگەپارێزی سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر سمکۆ مەعرووفیدا سەپاند. رۆژی ٢٣ ڕەزبەر سمکۆ مەعروفی لە گەڵ سێ چالاکی ئەدەبی دیکەی شاری بۆکان بە ناوەکانی شاهۆ خزری، ژاکاو ئیسماعیلپور و هومەن فەیزی لە لایەن ناوەندی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستگیر کرابوون.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی ٢٠ کەس بە تۆمەتی تیرۆریستی لە وڵاتی دانمارک

پۆلیسی وڵاتی دانمارک رایگەیاند ٢٠ کەسی ئیسلامی توندڕەوی بە تۆمەتی تیرۆریستی دەستگیر کردووە. بە پێی ئەو ھەواڵانەی لە لایەن بەرپرسی پۆلیس و دەزگای ئیتلاعاتی دانمارکەوە بڵاو کراوەتە، رۆژی رابردوو چوارشەممە ١١ی دێسامبر ٢٠ کەس لە لایەن پۆلیسی دانمارکەوە دەستگیر کراون کە بۆمب و کەلوپەلی تەقینەوەیان پێ بووە و لە ھەڵی کردەوەی تیرۆریستی لەم وڵاتە و باقی وڵاتانی باکووری ئۆرووپا بوون. …

زۆرتر بخوێنەوە »

تەرمی لاوێکی خۆپیشاندەر لە جوانڕۆ دۆزرایەوە + وێنە

رۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەز، تەرمی لاوێک لە دەوروبەری شاری جوانڕۆ لە گەڕەکی یوسو خان دۆزرایەوە. سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن ناوی ئەو لاوە خالید رەشیدی بووە کە ریزی خۆپیشاندەرانی ئەم دواییانە بووە و بە زەبری گوللەی ھێزەکانی ئیتلاعات کۆژراوە.  

زۆرتر بخوێنەوە »

جەلیل محەمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی سەرماوەز، جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا. جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاریی ناسراوی خەڵکی سنە، رۆژی سێشەممە ١٢ ی سەرماوەز بە بێ ھیچ ھۆکارێک دەستگیر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرا. ناوبراو چاندین جاری دیکە دەستگیر و دادگایی کراوە و مانگی گەلاوێژی ساڵی ٩١ بە ساڵێک زیندانی ھەڵپەسێردراو بە ماوەی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی دیکە بە ھۆی تەقینەوەی مین

رۆژی سێشەممە ١٩ ی مانگی سەرماوەز، بە ھۆی تەقینەوەی مین کە لە لایەن سپای پاسدارانەوە لە ناوچەی ھەورامان چێنراوە، کۆڵبەرێک بە ناوی عوسمان رۆستەم زادە خەڵکڕ ئاوایی شمشێر سەر بە شاری پاوە لە ناوچەی سنووریی شوێشمێ بریندار بووە. عوسمان رۆستەم زادە بە مەبەستی دەرمان کردن رەوانەی نەخۆشخانەی کرماشان کراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

خەڵاتی ئاڵتونی ”دایكی ئاشتی” دەدرێت بە دایە شەریفە

‎ئەمڕۆ ١٠/١٢/٢٠١٩’ لەشاری هەولێر ’لە ڕێوڕەسمێكدا كە لە هۆتێل هەولێری نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی، خەڵاتی ئاڵتونی ”دایكی ئاشتی” دەبەخشێت بە دایە شەریفە ،لە بەرانبەر هەوڵ و چالاكیەكانی لە بواری ئاشتی و بەرگرتن لە سزای لە سێدارەدان لە كۆماری ئیسلامی ئێران . ‏‎كاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ، ڕێكخراوی ئاشتی خێرخوازیی مەراسیمێك بەڕێوەدەبات بۆ ڕێزلێنان لە هەوڵ و چالاكیەكانی دایە شەریفە ژنە چالاكوانی …

زۆرتر بخوێنەوە »

بریندار کردنی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە

دوێنێ سێشەممە ١٩ی مانگی سەرماوەز بە ھۆی تەقەی ھێزەکانی رژیم لە سنووری بانە بۆ سەر ژمارەیەک لە کۆڵبەران، کۆڵبەرێک بە ناوی یادگار ئیسماعیلی کە ھاوسەر و دوو منداڵی ھەیە، ڕانی بریندار بووە. ئەم تەقە کردنە لە یادگار ئیسماعیلی لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

لاوێکی دیکە لە ژێر ئەشکەنجەی ئێتلاعاتی سنە گیانی بەخت کرد+ وێنە

دوای گرتنی هەڕەمەکی دەیان لاوی شۆڕشگێڕ و ناڕازی لە لایەن دەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئێرانەوە لە پاش ڕاپەڕینەکانی ئەم دواییە و کوشتاری بە کۆمەڵی خەڵک لەو شارانەی خۆپیشاندان کرابوون، ماوەیەکە ڕادەی جەنایەتەکانی رژیم ئاشکراتر دەبن و ھەموو رۆژێک لە شوێنێک لە دەرەوەی شارەکان تەرمی کوژراوێک ئەدۆزرێتەوە. چەند رۆژێ پێشتر چوار کەس بە کۆژراوی لە ناوچەی مەریوان و دوێنی جومعە …

زۆرتر بخوێنەوە »

میلیتاریزە کردنی شاری بۆکان

رژیمی کۆماری ئیسلامی شاری بۆکانی بە تەواوەتی میلیتاریزە کردووە. بە پێی ھەواڵێ کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی سەرماوەز هێزێکی زۆری سەربازی رژاونەتە نێۆ شاری بوکان و شار بەتەواوی میلیتاریزەیە، لە زۆربەی گەرەکەکان هێزی سەربازی بڵاو کراونەتەوە و هێزی گەڕۆکیش لە هەموو شەقامەکان دەبینرێت بەتایبەتی لە فەلەکەی فەرمانداری، بلواری کوردستان و فەلەکی ئەسکەندەری هيزێکی زۆر دانراوە و …

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی چالاکێکی مەدەنی لە شاری شنۆ

رەشید ناسرزادە هەواڵنێر و چالاکی ژینگە و ئەندامی گرووپی شاخەوانیی پپێشڕەو لە شاری شنۆ ڕۆژی ڕابردوو لە کاتێکدا لە باشوری کوردستان دەگەڕایەوە، لە ڕێگەی نێوان پیرانشار بۆ شنۆ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی هێرش کرایە سەری و دەستگیر کرا. تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی ئەو چالاکە شنۆییە و شوێنی ڕاگیرانی نییە.

زۆرتر بخوێنەوە »

دەستگیر کردنی جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاریی لە سنە

رۆژی رابردوو سێ شەممە ١٢ ی مانگی سەرماوەز، جەلیل محەمەدی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سنە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە شوێنی کارەکەی دەستگیر و راپێچی شوێنێکی نادیار کرا. ناوبراو بە ھۆی ئەوەیکە ساڵانێکی زۆر لە زیندان بووە، لە دۆخێکی نالەباری جەستەیی دایە و ھەروەھا یەکێکە لە کەسایەتیە ناسراو و بە ئەمەگەکانی بواری ژینگە پارێزی.

زۆرتر بخوێنەوە »