سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

٨ ھاوڵاتی کورد بە ھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە لە تاران گیانیان لەدەستداوە

بە ھۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لە تاران ھەموو مسافرەکانی نێو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا کە ٨ کەسیان ھاوڵاتیانی کورد پێکی دەھێنن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی بەفرانبار، فڕۆکەیەکی بۆئینگ ٧٣٧ سەر بە شرکەتێکی وڵاتی ئۆکراین پاش فڕین لە فڕۆکەخانەی خومەینی لە شاری تاران کەوتە خوارەوە و ھەموو ١٦٧ مسافرەکە و ٩ خزمەتکاری فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.

لەو رێژەیە ١٤٧ کەسیان ھاوڵاتیانی ئێرانی پێکی دەھێنن کە ٨ کەسیان ھاوڵاتیانی کوردی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بوون.

نێوی ھاوڵاتیە کوردەکان کە پێنج کەسیان خەڵکی مەھاباد و دانیشتووی وڵاتی کانادا بوون و ھەروەھا بنەماڵەیەکی سێ کەسی خەڵکی سەقز، بریتین لە:

1. فاتمه (سروه) پەساوەند
2. عایشه (سنور) پوورقادری
3. ئەوین ئەرسەلانی
4. هیوا مەولانی
5. کوردیا مەولانی
6. رزگار رەحیمی و ھاوسەرە دووگیانەکەی و منداڵە کچەکەیان

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …