یه‌ك شه‌ممه‌ 9 ئازار 2025

هەواڵ

مادەهۆشبەرەكان مەترسیەكی گەورەی سەر لاوان و تازەلاوانی ئێرانی

بە وتەی كارناسانی ئێرانی گەشەی بەكارهێنانی “حەبی ترامادۆڵ، شیشە و ئەلكول” لە ئێران بە ئاستێكی بێ وێنە لە حاڵی پەرەسەندندایە و خەبات لەدژی مادەهۆشبەرە پیشەییەكان لە ئێران زۆر دژوارە.

زۆرتر بخوێنەوە »

نوێترین وێنەكانی خۆڕاگریی شاری كۆبانێ بە دژی داعش / ڤیدیۆ

شەڕی نێوان یەپەگە و سپای ئازادی سوریە بەرانبەر بە چەكدارانی داعش ئێستا لە رۆژهەڵاتی شاری كۆبانێ لە هەموو شوێنێكی دیكەی ئەو شارە گەرمترە. ئەمەش لە حاڵێكدایە كە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا یەكینەكانی پاراستنی گەل بە یارمەتی فڕۆكەی هێزە هاوپەیمانەكان گورزێكی كاریگەر و كوشندەیان لە داعش داوە و خەسارێكی زۆریان بەر كەوتووە.

زۆرتر بخوێنەوە »

بە وتەی ئەمریكا داعش 9 هەزار چەكداری بەرەو كۆبانی بەڕێ كردووە

بەپێی زانیاریی دام و دەزگا ئیتلاعاتیەكانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، ژمارەی ئەو چەكدارانەی داعش كە لە رۆژی 15 ی مانگی رابردووەوە بۆ سەر كۆبانێ جوڵەیان پێكراوە نزیكەی 9 هەزار چەكدار دەبن.

زۆرتر بخوێنەوە »

داعش لە كۆبانێ خەساری گەورەی بەركەوت / ڤیدیۆ

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردەوە، فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان چەكدارانی داعشی لە بەرزاییەكانی تەلشەعیری نزیك كۆبانی بۆردومان كردوەو لەئەنجامدا ژمارەیەك لەو چەكدارانە كوژراون و برینداربوون، لە هەمان كاتیشدا شەڕڤانانی یەپەگە توانیویانە لەپاش ئەو بۆردومانە بەرزاییەكانی تەل شەعیركۆنترۆڵ بكەنەوە.

زۆرتر بخوێنەوە »

داعش 2500 تانك و زرێپۆشی لە عێراق بەدەستهێناوە

فەرماندەی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا، ڕایدەگەیەنێت: داعش دەستی بەسەر 2500 تانك و زرێپۆش و ئوتومبیلی سەربازیدا گرتوەو  جەختیش دەكاتەوە، سەرباری‌ هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر چەكدارانی داعش، بەڵام هێشتا توانای سەربازیی ئەو ڕێكخراوە، گەورەیە و مایەی هەڕەشەیە بۆ سەر بەغدا.

زۆرتر بخوێنەوە »

جادەی مەریوان_سەقز میلیتاریزە كراوە و داوای مانۆڕدان لە هێزە بەسیجیەكان دەكەن

بە پێی هەواڵێ كە هەر ئێستا بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، جادەی نێوان شارەكانی مەریوان_سەقز بە چەشنێكی چڕ و پڕ میلیتاریزە كراوە و هێزێكی زۆری نیزامی و ئەمنیەتی لە شوێنە جیاجیاكانی ئەو رێگایە جێگیر كراون.

زۆرتر بخوێنەوە »