چوار شه‌ممه‌ 28 ئه‌یلول 2022

هێرشەكانی داعش بۆ سەر كۆبانێ چڕتر بووەتەوە

دۆخی شەڕ لە شاری كوبانێ بەهۆی هێرشێكی گەورەی داعش و بەكارهێنانی چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی دژوارە.

سەرچا‌وەیەكی ئاگادار بە هەواڵنێریی سپی میدیای راگەیاندووە، كە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە چەكدارانی داعش چی لە توانایاندا هەیە لە چەك و تەقەمەنی و چەكدار پەلكێشیان كردووە بۆ هێرش كردنە سەر كوبانێ.

بەپێی ئەو زانیاریانە داعش چەكی قەدەغەكراوی فسفۆرو كلۆری لە هێرشەكەیدا دژی یەكینەكانی پاراستنی گەل بەكارهێناوە.

هەواڵەكە لە درێژەدا باس لەوە دەكات، هێرشەكان سەرەتا لە رۆژهەڵات و باشوری شارەكەوە بووە و دواتر لەبەرەی رۆژئاواشەوە، بە هەمان شێوە چەكدارانی داعش هێرشیان كردووە ئەوەی تا ئێستا زانراوە لەو بەرەیەوە، داعش تەل شعێری گرتۆتەوە كە ٥ كیلۆمتر لە كوبانێوە دوورەو هەفتەی رابردوو یەپەگە لە داعش رزگاری كردبوو.

دەوترێ، شەڕەكە زۆر دژوارەو بەیەكێك لەشەڕە قورسەكانی كوبانێ دادەنرێت و تا ئێستاش بەردوامە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.