چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

جادەی مەریوان_سەقز میلیتاریزە كراوە و داوای مانۆڕدان لە هێزە بەسیجیەكان دەكەن

بە پێی هەواڵێ كە هەر ئێستا بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، جادەی نێوان شارەكانی مەریوان_سەقز بە چەشنێكی چڕ و پڕ میلیتاریزە كراوە و هێزێكی زۆری نیزامی و ئەمنیەتی لە شوێنە جیاجیاكانی ئەو رێگایە جێگیر كراون.

بە پێی ئەو هەواڵە كە شایەتحاڵێكی دۆخەكە باسی دەكات، وێڕای ئەو كەشە ئەمنیەتی و نیزامیەی سەر رێگای مەریوان_سەقز، ناوەندە ئەمنیەكانی كۆماری ئیسلامی داوا لە چەكدارانی حكومەتی و بەتایبەت هێزەكانی بەسیج لە نێو ئەو دوو شارە و ئاواییەكانی دەوروبەریان كردووە كە لە ئامادەباشدابن و خۆیان بۆ ئەگەری هەر مانۆڕ و بەرەوڕووبوونەوەیەكی چەكداری ئامادە بكەن.

شایانی باسە، تا ئێستا هۆكاری ئەو كەشە و هەوا میلیتاریزەیە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام ماوەیەكە هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە شوێنە جیاجیاكانی كوردستان و بەتایبەت لە خاڵە سنوورییەكان جێگیر كراون و خۆیان بۆ چەنجامدانی كردەوەی چەكداریی و نیزامی رادەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.