عێراق كەڵك وەرگرتنی “داعش” لە چەكی شیمایی پشتڕاست كردەوە

كاربەدەستانی عێراقی بۆ یەكەم جار بەكارهێنانی چەكی شیمایی لە لایەن چەكدارانی داعش پشتڕاست دەكەنەوە.

وەزیریدەرەوەی ئاڵمان وێڕای هوشدار لەمبارەوە، خوازیاری بەدواداچوونی جیددی بۆ ئەم بابەتە بوو.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە، تا ئێستا ئەم بابەتە پشتڕاست نەكرابووە، بەڵام شایەتحاڵەان كە هێشتا لە نێو شاری كۆبانێدا دەژین، باس لەوە دەكەن كە خەڵكی ناوشاری كۆبانێ تووشی نەخۆشی هەناسە بوون و هەروەها هەندێ ئاسەواری چەكی شیمیایی لەسەر جەستەی قوربانیانی شەڕ لە كۆبانێ دەركەوتووە و دكتۆرێكیش ئەم بابەتەی پشتڕاست كردووەتەوە و باسی لەوە كردووە كە داعش گازی كۆلێری لە كۆبانی بە دژی خەڵكی خۆڕاگری ئەو شارە بەكارهێناوە.

شایانی باسە، ماوەیەك پێش ئێستا داعش دەستی گرت بەسەر ئەنبارێ لە چەك و تەقەمەنی شیمیایی كۆن لە عێراقدا كە بە هەزاران موشەكی شیمیایی تێدا بوو، بەڵام باس لەوە دەكرا كە ئەو چەكانە ناتوانرێت بەكار بهێنرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.