وەرزشوانێكی رۆژهەڵاتی میداڵیاكەی پێشكەشی كۆبانێ كرد

سیامەند رەحمانی وەرزشوانی كوردی خەڵكی شاری شنۆ توان لە كێبەركێیەكانی “پارا ئاسیایی” 2014ی زایینی لە بواری كێش هەڵگرتن (وەزنە بەرداری) توانی میداڵی زێڕ بەدەست بهێنێت.

ئەو وەرزشوانە كوردە میداڵەكەی خۆی پێشكەشی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ كرد.

سیامەند رەحمانی ئەمڕۆ هەینی 2ی مانگی خەزەڵوەر لە كێبەركێیەكانی پارا ئاسیایی 2014ی زایینی بە هەڵگرتنی كێشی 292 كیلۆگرەم، وێڕای تێكشكاندنی ریكۆردی جیهانی بۆ سێهەم جاری بەردەوام، میداڵی زێڕی ئەو كێبەركێیانە بباتەوە.

ئەم وەرزشوانە لێهاتووە، پاش وەرگرتنی ئەو میداڵە، لە سەر لاپەڕەی شەخسی فەیسبووكی خۆی رایگەیاندووە كە، ئەو میداڵە زێڕە پێشكەش بە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ دەكات و لە درێژەشدا دروشمی “كۆبانی هەمیشە زیندووە”ی بەرز كردووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.