چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

مادەهۆشبەرەكان مەترسیەكی گەورەی سەر لاوان و تازەلاوانی ئێرانی

بە وتەی كارناسانی ئێرانی گەشەی بەكارهێنانی “حەبی ترامادۆڵ، شیشە و ئەلكول” لە ئێران بە ئاستێكی بێ وێنە لە حاڵی پەرەسەندندایە و خەبات لەدژی مادەهۆشبەرە پیشەییەكان لە ئێران زۆر دژوارە.

سامان غەنی زادە لە دكتۆرەكانی ئەندامی رێكخراوی پزیشكی یاسایی ئێران وتوویەتی، رێژەی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەری شیشە لە ئێران لەسەدا 25 ە و بە شێوەیەكی بەرفراوان لەحاڵی پەرەسەندتندایە و تا 10 ساڵی تر دەبێتە گەورەترین كێشە لەو وڵاتەدا.

ئەمەش لەحاڵێكدایە هەموو ئەو كەسانەی كە شیشە بەكاردەهێنن تەمەنیان كەمتر لە 30 ساڵە و بە وتەی ئەو كارناسە، لە ماوەی ساڵەكانی 81 تا 90 بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان لە نێوان منداڵانی كەمتر لە 18 ساڵی ئێرانی دوو بەرابەر بووەتەوە.

شایانی باسە، لەسەدا 3ی گیرۆدەبووان بە مادەهۆشبەرەكان تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 19 ساڵ دایە. ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتر عەلیرەزا جەزینی جێگری بەرپرسی گشتی ستادی مادەهۆشبەرەكان رایگەیاندبوو كە، لەسەدا 4ی قوتابیانی ئێرانی مادەی هۆشبەرە بەكاردەهێنن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.